بارزانی بۆ سەربەخۆیی زیاتر لە هەنگاوێكی ناوە
سەنار شێرۆكی
لەو رۆژە مێژوویەی كە سەرۆك بارزانی پڵانی خۆی بۆ سەر بەخۆی كوردستان راگەیاند، واتە لە 8ی5ی2015 ،پانزە مانگ تێپەڕ دەكات، لە كۆبوونەوەی سەرۆك بارزانیدا، كۆی پێكهاتەكانی ژیانی سیاسی و پەرلەمانی و حوكمڕانی هەرێمی كوردستان لە ئاستی كەسانی یەكەم بەشداربوون. سەرۆك بە بیرو باوەرێكی پتەو پلانەكەی خۆی بۆ سەربەخۆیی ئاشكرا كرد، سەرۆك راشكاوانە داوای لەهەموو لایەنەكان كرد بۆ ئەوەی پارڵمان و كۆمیسیۆن و لایەنەكان بەپەرۆشەوە بە پیر داواكەی بێن و هەر یەكەو ئەركەكانیان جێبە جێ بكەن بۆ ئەوەی كار لەسەر ریفراندۆم و سەربەخۆییكوردستان بكرێت ، بۆئەم مەبەستەش ژووری عەملیاتی پێكهێنا بۆ ئەوەی هەر لایەنێك بە پێی پەیوەندی بە ئەركەكەی خۆی هەڵسێت ئەوەی پەیوەندی بە یاسادانان و كارە تەكنیكیەكان و وتووێژ لە گەڵ وولاتانی ئیقلیمی و ناوچەكە و دەولەتی ناوەندییەوە هەیە،ئەوە یەكەم هەنگاو دانانی بەردی بناغە بۆ سەربەخۆییی بوو.. بەهەستكردن بەو بابەتە گرینگەو، هەنگاوەكانی سەربەخۆی ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر بەرەو پێشەوە دەچن ئەوەش ئەو راستییەیەكە دەوڵەت وسەربەخۆییی بۆ كورد، دوو چەمكی حاشا هەڵنەگرن، لەهەمان كات بوونیان هەیە، هەروەك چۆن بە درێژایی مێژوو كورد بوونی هەبوو، بە كیمیا باران، ئەنفال، جینۆساید، تعریب و ترحیل و تفریس …. هتد لەناو نەچوو،لە بەر ئەوەی كە هەبوو، سەربەخۆییی وكوردیش ئەو دوو دەستەواژەیەن كە سەرەرای ئەوەی كە بونیان هەیە،لە هەمان كات تەواو كەری یەكترن. هەر چەندە كە ناكۆكی و بەربەست لەو رێگا سەخت و دژوارەدا دێنە پێش بەڵام لە كۆتا،ئەوە ئیرادەی پۆلایینی سەرۆكە كە بەپشتیوانی گەلەكەی تەواوی بەربەستەكان تێك دەشكێنیت. هەرچەندە كە ناكۆكییەكانی ناوەوە بە تایبەتی تابوری پێنجەم ،كە دەستی دەرەكی لە پشتەوەیە و بە چەندین شێواز ویستویانە كە ئەم پرۆسەیە لە بار ببەن و بە بیانۆی جۆراوجۆر هەولی بە لاڕێدا بردنی گەڵیان داوە و لەمپەریان لە بەردەم پرۆسەی سەربەخۆییدا دروست كردووە، بەڵام ئەوش دەبیت بوترێت هەر حیزب و لایەنەك، حەز بە سەربەخۆیی نەكات و پێی باش نییە، وحەزی بە كۆیلە بوونی داگیركەرانە، كێشەی خۆیەتی چوون ئەوانەدەمامكیان كەوتووە و جەماوەر لە باوەری راستەقینەی خۆیان پاشگەز ناكاتەوە هەروەك، هەندێك لەو زۆڵانە ویستیان لە رێگای كودتا شوومەكەی رۆژی 23ی حوزەیرانی 2015 بە پشتگیری لایەنی دەرەكی و ئەقلیمی لەمپەر بۆ ئەم پرۆسەیە دروست بكەن بەڵام دەبی بزانن، ئەو پرۆسەیە دەستی پێكردووە و ناوەستیت و دەولەتی سەربەخۆش لەسەر دەستی سەرۆك بارزانی رادەگەینرێت