وەزیرێکی عێراق: یەکێتی خاک و خەڵکەکەی فرۆشت و بەغداش نەوتەکەی
جەبار لعێبی وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند لەگەڵ ئێرانیەکان ڕێک کەوتن بۆ هەناردەکردنی نەوتی کەرکوک بۆ ئێران و ڕێکەوتنەکەش واژۆ کراوە.
بە پێی ڕێکەوتنەکە نەوتی کەرکوک لە ڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە هەناردە دەکرێت و بڕی نەوتە هەناردەکەش ڕۆژانە لە ۳۰ ـ ٦۰ هەزار بەرمیل دەبێت.
دوای خیانەتی شانزەی ئۆکتۆبەری بەشێک لە سەرکردایەتی یەکێتی و ڕادەست کردنی کەرکوک،هەزاران هاوڵاتی ئەو شارە ئاوارە بوون و ئاڵای کوردستان لەو شارە قەدەغەکراو دواتر حکومەتی عێراق کەوتە فرۆشتنی نەوتەکەی..