داوای یاسایی لەسەر مەکگۆرک تۆماردەکرێت و لەهەولی دەستگیکردنی دان

 

دوو رێكخراوی توركیا، داوای دەستگیرکردنی نێردەی تایبەتیی سەرۆکی ئەمریکا لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش ده‌كه‌ن، داواکاری گشتیی تورکیاش دەستی بە رێکارە یاسایه‌كان کردووه‌.

هه‌ردوو رێکخراوی توركیا، سەکۆی خەباتی مەدەنی دژی فەتحوڵڵا گیولەن و کۆمەڵەی دادی کۆمەڵایەتیی و هەماهەنگی، سکاڵای یاساییان لە دژی برێت مەکگۆرک، نێردەی تایبەتیی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش، تۆمار کردووه‌.

دوو رێكخراوه‌كه‌، لە سکاڵاکەدا، داوا دەکەن برێت مەکگۆرک بە تۆمەتەکانی هەڵسوکەوتکرن لە بری رێکخراوێکی تیرۆریستی و پێدانی چەک پێیان، دەستگیر بکرێت.

Back to top button