ئه‌مڕۆ چه‌ند به‌ڕێوبه‌رێكی گشتی له‌ پارێزگای هه‌ولێر ده‌گۆڕدرێن

له‌ كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر، بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ چوار به‌ڕێوبه‌ری گشتی ل سنوری پارێزگای هه‌ولێربگۆڕدرێن و كه‌سانی تر له‌ شوینیان دابندرێت.”

ئەمڕۆ یەك شەممە 10/12/2017 ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر كۆدەبێتەوە دەنگ لەسەر دەست بەكاربونی (4) كەس بۆ پڕكردنەوەی چوار بەڕێوبەرایەتی گشتی دەدات كە دوان لەو چوار كەسە وەكالەتیان هەیە و لەپۆستەكانیان جێگیر دەكرێن به‌ فه‌رمی.

به‌پێی زانیارییه‌كان هه‌ریه‌كه‌ له‌ (بەڕێوەبەری گشتیی شەهیدان ‌و بەڕێوەبەری چاودێری كۆمەڵایەتی هەولێر) دەگۆڕدرێن و هەروەها (بەڕێوەبەرەكانی (پەروەردە‌ و شارەوانییەكان) كە تاوەكو ئێستا بە وەكالەت پۆستەكانیان بەڕێوەدەبرد لە پۆستەكانیاندا جێگیردەكرێن.

هه‌ر به‌پێی زانیاریه‌كان له‌ كۆبونەوەكەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر دەنگ لەسەر دانانی چوار كەس وەك بەڕێوبەری گشتی دەدرێت كە پێكهاتوون له‌ (عەبدولخالق بۆ پۆستی بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر) و (داماو محەمەد بۆ بەرێوەبەری گشتی شەهیدان) و (یوسف چاوچاشین بۆ پۆستی بەرێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی) و (نەبەز محێدین بۆ پۆستی بەرێوەبەری گشتی شارەوانییەكانی هەولێر) دیاری كراوون.

 

Back to top button