له ئاستێكی باڵا لایه‌نه سیاسیه‌كانی هه‌رێم دژ به گوته‌كانی عه‌بادی له هه‌ولێر كۆده‌بنه‌وه
هێزو لایەنە سیاسیەكانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ لە شاری هەولێر كۆده‌بنه‌وه بۆ هه‌ڵوێست وه‌رگرتن دژ به لێدوان و گوته‌كانی عه‌بادی و چەند پرسێكی تر تاوتوی ده‌كه‌ن.
بریارە ئەمڕۆ یەك شەممە 10/12/2017 لەشاری هەولێر هێزو لایەنە سیاسیەكانی هەرێمی كوردستان كۆببنەوە،كۆبونەوەكەش تایبەت دەبێت بە تاوتوێكردنی بار‌و دۆخی ناوخۆی هەرێمی كوردستان و دەست پێكردنەوەی دانوستانەكان لە گەڵ عێراق و لە هەمان كاتیش‌دا هەڵوێست وەرگرتن لەبارەی وتارەكەی (حەیدەر عەبادی) سەرۆك وەزیرانی عێراق، لەبارەی ناونەهێنانی پێشمەرگە لەوتاری كۆتایهاتنی داعشدا، سوكایه‌تی كردن به ره‌مز و پێناسی نه‌ته‌وه‌ی كورد.
ئه‌وه‌ی تا ئێستا زانراوه” كه كۆبونەوەكە لەسەر ئاستی مەكتەبی سیاسیی لایەنەكان دەبێت و سه‌رجه‌م ئه‌وپ رسانه شه‌ن و كه‌و ده‌كه‌ن و قسه‌ی خۆیانی له‌باره‌وه ده‌كه‌ن.