یانه‌ی ریال مه‌درید له یاری پێش كۆتایی جامی جیهانی یانه‌كان رووبه‌ڕووی ئه‌م یانه‌یه ده‌بێته‌وه
پاش ئه‌وه‌ی دوێنێ دوو یاری له یارییه‌كانی جامی جیهانی یانه‌كان به‌ڕیوه‌چوو، تێیدا ناسنامه‌ی ئه‌و یانه‌یه ئاشكرا بوو كه له قۆناغی پێش كۆتایی رووبه‌ڕووی یانه‌ی ریال مه‌دریدی پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردووی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا ده‌بێته‌وه.
دوێنێ لەیارییەكانی قۆناغی دووەمی پاڵەوانیەتی جامی جیهانی یانەكان دوو یاری ئەنجامدرا و ناوی ئەو دوو یانەیە ئاشكرابوو كە گەیشتنە قۆناغی پێشكۆتایی”.
ئەنجامی یارییەكانی دوێنێ به‌م شێوه‌یه بوو:-
( پاچوكا مەكسیكی 1 – 0 ویدادی مەغریبی )
( جەزیرەی ئیماراتی 1 – 0 ئۆراوای ژاپۆنی )
یانەی پاچوكا بەشێوەیەكی فەرمی لە قۆناغی پێشكۆتایی جامی جیهانی یانەكان رووبەرووی یانەی گریمیۆ دەبێتەوە، هەرچی یانەی جەزیرەی ئیماراتییە كە بە سیفەتی میواندار بەشداری كردووە ، لە پاڵەوانی ئاسیای بردەوە و لە قۆناغی پێشكۆتایی رووبەرووی ریال مەدرید دەبێتەوە.