بەرپرسێکی حزبەکەی ساڵح حوسیەکان بەدرۆ دەخاتەوە
دوای ئەوەی میلیشیا حوسیەکانی یەمەن عەلی عەبدوڵا ساڵحی سەرۆکی پێشوی یەمەنیان کوشت،هاوکات کوشتنی یاسر عەواضی سەرکردەی دیاری حزبەکەی ساڵحیان بڵاو کردەوە.
ٚدوای بێدەنگ بون و دیارنەمانی بۆ چەند ڕۆژێک عەواضی لە تویتێکدا حوسیەکانی بەدرۆ خستەوەو دەنوسێت من ماوم و لەناو سەنعای پایتەختیشم.
هەر لە تویتەکەیدا عەواضی ئاماژەی داوە بەوەی ئەو دەیتوانی پایتەخت جێبهێڵێت بەڵام ویژدان و ئەخلاقی ڕێگەیان نەداوە نە بە زیندوویی و نەبە مردووی سەرۆکەکەی جێبهێڵێت.