له‌سه‌ر لێدوانه‌كانی ژیانی خۆشی كه‌وتۆته به‌ر مه‌ترسی
عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی، له دیمانه‌یه‌كی دا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ( ئێن ئارتی) له به‌رنامه‌یه‌كی مێژووی دا، گوتی، من خۆم فه‌رمانی كوشتنی براكه‌ی خۆم ده‌ركرد، چونكه ناوبراو خیانه‌تی كردبوو، ئه‌م لێدوانه له‌ئێستادا بۆته مه‌ترسی له‌سه‌ر عه‌لی باپیر و له‌ئێستادا هه‌موو لێدوانه رۆژنامه‌وانیه‌كه‌ی راگرتووه”.
پارێزه‌رێكیش له‌و باره‌وه ده‌لێـ”ئەگەر داواکاری گشتی داوا بکات عەلی باپیر دەبێت دادگایی بکرێت لەسەر ئەوەی لە کەناڵێکی ئاسمانی باسی لەوە کردووە کە خۆی فەرمانی کوشتنی براکەی داوە، پرسیار ئەوەیە، هیچ کەس دەتوانێت لە دەرەوەی یاسا فەرمانی کوشتن دەربکات؟ ئەگەر وا بێت، ئیتر ئەوکاتە کوردستان دەبێتە جەنگڵستان، بۆیە لەسەر ئەم کەیسە چەند ڕۆژێک پێش ئێستا باس لەوە کرا کە داواکاری گشتی بێتە سەرخەت و ئێستا کەمبوونەوەی لێدوانی عەلی باپیر لەو بارەوە بۆ ئەوەیە ئەو دەنگ و فشارانە کپ بکاتەوە”.
یاسا ناسان هه‌ر له‌باره‌ی ئه‌و كێسهی كه عه‌لی باپیر فه‌رمانی كوشتنی براكه‌ی خۆی داوه، له كه‌ناڵێكی “بینراویشدا” دانی به‌وه داناوه، بۆیه له‌سه‌ر بنه‌مایی فه‌رمانه‌كه ده‌كرێت عه‌لی باپیر راپێچی به‌رده‌م دادگا بكرێت، له‌وه‌ی بۆچی له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك و به‌چ سیفه‌تێك فه‌رمانی كوشتنی مرۆڤ ده‌دات، ئه‌مه له‌كاتێكدا، ته‌نها دادگا ده‌توانێت تاوانباری و یان بێ تاوانی بسه‌پێنێت، بۆیه ده‌كرێت عه‌لی باپیر راپێچی به‌رده‌م دادگا بكرێت و لێ پێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت”.
سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن به‌رپرسه باڵاكانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی رێگری ده‌كه‌ن له لێدواندان بۆ رۆژنامه‌كان، عه‌لی باپیر له‌ئێستادا بێده‌نگكراوه، رێگای پێ‌نادرێت، لێدوان بدات، چونكه لێدوانه‌كانی عه‌لی باپیر به‌رده‌وام كێشه بۆ كۆمه‌ڵ و خۆی دروست ده‌كات، به‌ڵام یاساناسان ده‌لێن”بێدەنگبوونی عەلی باپیر هیچ لە دۆخەکە ناگۆڕێت، چونکە جگە لە کوشتنی براکەی، کۆمەڵێک دۆسیەی دیکەی لەسەر هەیە و ڕەنگە لە داهاتوودا دادگا بجووڵێندرێت و کاریان لەسەر بکرێت”.
عەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان، بڕیاری کوشتنی براکەی خۆی دابوو کە هێشتا تەمەنی یاسایی تێنەپەڕاندبوو.