كۆتایی به‌هێزی حزبی ده‌هێنرێت و كوردستان خاوه‌نی یه‌ك هێزی پێشمه‌رگه ده‌بێت به‌سیسته‌مێكی پێشكه‌وتوو سه‌ربازی رێكده‌خرێت
پێش خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، له‌ژێر چاودێری و سه‌رپه‌رشتی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی پرۆژه‌یه‌كی چاكسازی به سیسته‌مێكی سه‌ربازی به‌هێز له‌ئاستێكی به‌رز خرایه واری جێبه‌جێ كردن به‌ڵام دوای خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ئه‌و خیانه‌ته كاریگه‌ری خراپی هه‌بوو له‌سه‌ر پرۆژه‌كه، به‌ڵام له‌ئێستادا به‌رپرسێكی باڵای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئاماژه به‌وه ده‌كات، یه‌كخستنی هێزی پێشمه‌رگه و رێكخستنه‌وه‌ی سیسته‌می سه‌ربازی پێشمه‌رگه له‌كوردستان له‌سه‌ر ئاستێكی به‌هێز و كاریگه‌ر رێكده‌خرێت”.
هه‌ڵگورد حیكمه‌ت، به‌رپرسی ده‌زگای رۆشه‌نبیری و هۆشیاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، له‌و باره‌وه رایدهگهێنێت”دەمانەوێ ھەموو پێشمەرگەی کوردستان، لە رووی بودجە، ئەرک و مافەوە، خاوەن یەک سیستەم بێت، ئەمەش یەکێک لەو خاڵانەیە کە کاری لەسەر دەکەین، بێگومان یەکگرتنەوەی ھێزی پێشمەرگەش یەک لە خاڵە سەرەکییەکانە، ئێستاش لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران و ھاوپەیمانان لەسەر ھێڵین، بۆ ئەوەی ئەو پرسە چارەسەر بکرێت و ھەنگاوی کرداری بۆ بنرێت”.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌شلێــ” لەو چوارچێوەیەدا وەزارەتی پێشمەرگە، خەریکی رێکخستنەوەی لیوا ھەڵوەشاوەکانە، کە بەھۆی ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر دروست بوون، چونکە ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر گەورەترین کاریگەری خستەسەر جێبەجێکردنی پلانی چاکسازی لە ھێزی پێشمەرگەدا”.
پاش ئه‌نجامدانی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و راده‌ست كردنی كه‌ركووك به میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی و سوپای پاسدارانی ئێرانی و حزبڵا لوبنانی، واتا رۆژی 18ی ئۆكتۆبه‌رو هه‌ریه‌كه له جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی، كۆسره‌ت ره‌سوڵ و مه‌لا به‌ختیار به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی، دانیان به‌وه دانا كه له‌ناو یه‌كێتی خیانه‌ت كراوه، ئۆباڵی خیانه‌ته‌كه‌شیان خسته پاڵ گروپێك له‌ناو یه‌كێتی و به كاڵفامه‌كانی نێو یه‌كێتی ناویان بردن، به‌ڵام هه‌ر پاش ئه‌و رۆژه‌وه، كۆمه‌ڵی ئیسلامی و گۆڕان و باڵی كاڵفامه‌كان و به‌رهه‌م ساڵح هه‌وڵیانداوه، دیمه‌نی گریانی پێشمه‌رگه له خیانه‌تی كه‌ركووك بگۆڕن بۆ بابه‌تی ریفراندۆم و له‌وێشه‌وه‌ی به‌ناوی شكه‌سته‌وه، حكومه‌تی رزگاری نیشتمانی دامه‌زرێنن”.