له‌ناو نه‌هێنانی پێشمه‌رگه له‌وتاره‌كه‌ی دا عه‌بادی سه‌ڵماندی پێشمه‌رگه سه‌ر به عێراق نیه

حه‌یده‌ر عه‌بادی له وتاری كۆتایی هێنان به داعش له عێراق ناوی پێشمه‌رگه كه وه‌ك هێزی كاریگه‌ر له‌شه‌ڕی داعش به‌شداری كرد نه‌هێناو، له‌و باره‌یه‌وه نووسه‌رێكیش ده‌لێت، ته‌نها كورده خه‌مخوری یه‌كپارچه‌ی خاكی عێراقه ده‌نا به‌رپرسه باڵاكانی عێراقی عه‌ره‌بی كه‌س خه‌می یه‌كپارچه‌ی خاكی عێراق نیه، به‌یاننامه و لێدوانه‌كانه‌كانیش له‌دژی گوتاره‌كه‌ی عه‌بادی له كورت بینین و عێراقچیه‌تیه‌وه هاتووه”.
نیاز حاجی نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی له وتارێكی دا ده‌نووسێـ”كاتێک عەبادی ناوی پێشمەرگە و کورد و کودستان ناهێنێت لەوتاری بەناو سەرکەوتن بەسەر داعشدا ، لە چوارچێوەیەک ئەو وتارەی دارشتووە ، کە ئەو پێشمەرگە و کورد بەعێراقی نازانێت ، ئەوە سەلمێنەری ئەوەیە کە عەبادی خۆی دژی یەکپارچەیی عێراقە و باوەڕی بەو بنەمایانە نیە کە لەدەستوری عێراقدا هاتووە بۆ پاراستنی یەکپارچەیی عێراق”.
هه‌روه‌ها ئه‌و نووسه‌ره ده‌شلێـ”عەبادی لە وتارەکەیدا ئەوەی سەلماند کە ئەو سەرۆک وەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ نیە ، بەڵکو سەرۆکی بەشە عەرەبیەکەی عێراقە،ئەگەر ئەوە بنەما بێت ، نابێ ئێمە هیچ گلەییەک لە عەبادی بکەین، هەر بەیاننامەیەکیش لە کوردستانەوە دژی ئەو کارەی عەبادی دەربکرێت لە کورتبینیەوەیە”.
هه‌روه‌ها حاجی باس له‌وه‌ش ده‌كاتـ كه حکومەتی عێراق ئێستا لە حاڵەتی (نە شەر و نە گفتوگدایە) لەگەڵ کوردستان ، بەشێکی خاکی کوردستانی داگیرکردووە ، ئابڵوقەی ئاسمانی و ئابوری خستۆتە سەری ، هەوڵی دروستکردنی دووبەرەکی دەدات ، بەشێک لە هێزە کوردیەکان لە چوارچێوەی (حەشدی کوردی)دا هەڵسوکەوتیان لەگەڵدا دەکات ، کەواتە عەبادی لە دوژمێنێک کەمتر نابێ سەیر بکرێ و هەڵسوکەوتی لەگەڵدا بکرێت ، نابێ ئێمەی کورد چاومان لەوە بێت عەبادی ناوی پێشمەرگە بهێنێت یان دەستخۆشی لێ بکات چونکە پێشمەرگە تیرۆریست نیە و بەشێک نیە لە میلیشیای حەشدی شەعبی !