پارتی ئاماده‌یه‌ لیستی پله‌ تایبه‌ته‌كانی خانه‌نشینی نایاسایی هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه‌ و یه‌كێتی و گۆڕان به‌تووندی دژینه‌

پاش خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر دۆخی دارایی هه‌رێمی كوردستان زیاتر تێكچوو، ئه‌مه‌ش هه‌موو دۆسیه‌كانی هێناوه‌ته‌ سه‌ر زاری خه‌ڵك له‌باره‌ی چاكساز و رووبه‌رو بوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، له‌و باره‌یه‌وه‌ پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماده‌كاری ده‌كات ته‌واوی بریاری تایبه‌ت له‌باره‌ی لیستی خانه‌نشینی پله‌ تایبه‌ته‌كان له‌ ساڵی 1992 تاوه‌كو ئێستا، خستۆته‌ به‌رده‌ستی هه‌موو حزبه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی به‌یه‌كه‌وه‌ ئه‌م لیسته‌ نه‌هێلن كه‌ به‌شی زۆری مووچه‌ی هاوڵاتیانی كوردستانی داگیركردووه‌”.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به‌خواكوڕكی راگه‌یاند لیستی بریاری تایبه‌تی پله‌ تایبه‌ته‌كانی خانه‌نشینی، مووچه‌یان له‌سه‌ر حكومه‌ته‌، به‌پله‌ی جۆڕاو جۆڕ مووچه‌ وه‌رده‌گرن، پارتی ئاماده‌ی پێشانداوه‌ بۆ پاكسازی له‌ ساڵی 1992 تاوه‌كو ئێستا پاكسازی تێدا بكرێت، به‌ڵام یه‌كێتی و گۆڕان دژی ئه‌و هه‌نگاوه‌ وه‌ستاونه‌ته‌وه‌،تاوه‌كو ئێستا پارتی له‌هه‌وڵدایه‌، ئه‌گه‌ر هه‌ر نه‌هاتنه‌ ژێر باڵ پارتی ناچار ده‌بێت، له‌و دۆسیه‌یه‌دا خه‌ڵكی كوردستان لێ ئاگادار بكاته‌وه‌، لیسته‌ پله‌ تایبه‌ته‌كان كه‌ به‌بریاری تایبه‌ت خانه‌نشین، بوونه‌، هۆی خۆی هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه‌”.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌، ماوه‌ی زیاتر له‌ 6 ساڵه‌ رۆژ تا ئێواره‌ گۆڕان و یه‌كێتی به‌رده‌وام له‌ میدیاكانیاندا بانگه‌شی چاكسازی و پاكسازی ده‌كه‌ن به‌ڵام كه‌ ئه‌م بانگه‌شانه‌ ده‌چێته‌ واری جدیه‌ت و چاكسازی كردن، دژی ده‌وه‌ستنه‌وه‌، یه‌كێتی و گۆڕان له‌ئێستادا زیاتر له‌ 100 هه‌زار خانه‌نشینی نایاسایی پله‌ تایبه‌تیان هه‌یه‌، زیاتر له‌ دوو به‌شی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان بۆ خانه‌نشینی پله‌ تایبه‌ته‌كان ” كه‌ له‌وه‌زیر و سه‌رۆكوه‌زیران بگره‌ تا ده‌كاته‌ پله‌ نزمه‌كانی حكومه‌ت” ئه‌و دوو حزبه‌ خانه‌نشینیان هه‌یه‌”.

پارتی و كۆمه‌ڵ و حزبی شیوعی و زه‌حمه‌تكێشان و سۆسیالیست و ته‌واوی حزبه‌كانی تر به‌هه‌موویان 60 هه‌زار خانه‌نشینی نایاسایی پله‌ی تایبه‌تیان هه‌یه‌، پارتی ره‌زامه‌ندی پێشانداوه‌، له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كۆی ئه‌و پله‌ تایبه‌تیه‌ نائاسایانه‌ له‌ خانه‌نشین بووندا، به‌ڵام یه‌كێتی و گۆڕان له‌ئێستادا دژی ئه‌وه‌ وه‌ستاونه‌ته‌وه‌”.

پێشتر خواكوڕك ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردبوو كه‌ له‌ 160 هه‌زار خانه‌نشینی پله‌ی تایبه‌تی نایاسایی، له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌، كه‌ 60 هی پارتی و حزبه‌كانی تره‌، 100هه‌زاره‌كه‌ی تر هی گۆڕان و یه‌كێتیه‌، ئاماده‌ نین هه‌ڵی وه‌شێنه‌وه‌”.

سه‌رچاوه‌كه‌ی خواكوڕك باس له‌وه‌ ده‌كات رێژه‌یه‌كی سه‌رسورهێنه‌ری ژنانی یه‌كێتی و گۆڕان له‌ دوو شوێندا مووچه‌ له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌رده‌گرن، مووچه‌یه‌كی نایاسایی له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ له‌ژێر ناوی ژنانی شاخ، مووچه‌یه‌كی تریش به‌پله‌ی تایبه‌تی خانه‌نشینی، ئه‌مه‌ش له‌سه‌رده‌می كابینه‌ی به‌رهه‌م ساڵح كراوه‌، له‌ئێستادا گۆڕان و یه‌كێتی دژی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و پله‌ تایبه‌تانه‌، رێگا ناده‌ن هه‌ڵوه‌شێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی تووندی له‌ناو پارتی دیموكراتی كوردستان دروست كردووه‌، پارتی له‌ژێر فشاری زۆری پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری خۆی دا هه‌وڵی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌دات، خه‌ڵكی پارتیش له‌ئێستادا داوا له‌ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات هه‌موو پله‌ تایبه‌ته‌كان هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه‌، گه‌ر خه‌ڵك راست بكات له‌دژی گه‌نده‌ڵیه‌ ئه‌وكاته‌ ده‌بێت پشگیری له‌ بریاره‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی بكات، هه‌ندێكی تری خه‌ڵكی پارتی ده‌لێن، با له‌سه‌ر ئاستی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی راستی ئه‌و رووداوانه‌ به‌فه‌رمی بۆ خه‌ڵكی كوردستان ئاشكرا بكرێت”.

 

Back to top button