قوباد تاڵه‌بانی:فیرعه‌ون و دزه گه‌وره‌كان به‌كامڵ بۆیاخ دێنه سه‌ر كه‌ناڵه‌كان و باسی گه‌نده‌ڵی ده‌كه‌ن
جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی رووبه‌روو بونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵ و دزگهورهكان و فیرعه‌ونه‌كان ده‌لێـ”فیرعه‌ون و دزه گه‌وره‌كان به‌كامڵ بۆیاخ دێنه سه‌ر كه‌ناڵه‌كان و باسی گه‌نده‌ڵی ده‌كه‌ن ده‌شلێـ” هێشتا وەک حکومەت ئازایەتی ئەوەیان نەبووە رووبەڕووی “فیرعەون و دزە گەورەکان” ببنەوە.
ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه، 10ی 12ی 2017 قوباد تاڵه‌بانی سه‌ردانی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی كردوو له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانی دا له‌باره‌ی گه‌نده‌ڵی له عێراق و هه‌رێمی كوردستان گوتی”بەپێی پێوەری رێکخراوی شەفافییەتی نێودەوڵەتی کە هەڵسەنگاندنی بۆ 177 وڵات کردووە، عێراق بارودۆخی زۆر خراپە و لە ریزبەندی 167 ەمیندایە، ئێمە لە کوردستانین و گەندەڵی هەیە، هەرچەندە بەپێی رێکخراوەکە بارودۆخی کوردستان لە عێراق باشترە لە هەنگاوەکانمان بۆ رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی، بەڵام هێشتا کاری زۆر ماون دەبێت ئەنجامیان بدەین، هه‌روه‌ها گوتیشی” بەڵام روونە بەتەنیا پێیناکرێت، تەنانەت حکومەت، پەرلەمان، پارتە سیاسییەکان، بزووتنەوە، قەوارە و لیستێکیش بەتەنیا پێیان ناکرێت، ئەمە کارێکە پێویستی بە هەرەوەزییە، دەبێت پێکەوە ئامرازێک بدۆزینەوە و بڵێین بەسە، کۆتایی بە دیاردەی گەندەڵی بهێنین و لە ئامرازە تەقلیدییەکان دوورکەوینەوە”.
قوباد تاڵه‌بانی هه‌روه‌ها گوتیشی”لیژنەمان پێکهێناوە بۆ بەدواداچوون بۆ گەندەڵییەک، بەڵام کەسێکی گەندەڵ بە سەرۆکی لیژنەکە دانراوە، یان دەبینین جێگری بەڕێوەبەرێک گیراوە، یان بەڕێوەبەری ناحیە یان بەڕێوەبەرێکی گشتی وەک گەندەڵ ناسێنراوە و گیراوە، بەڵام فیرعەون هەن لەم کوردستانە زەوی داگیردەکەن، ڤێلا دروستدەکەن، بازرگانی دەکەن، قاچاخچێتی دەکەن، خەڵک دەکوژن، رۆژنامەنووس دەکوژن، هەزار و یەک ئیشی خراپ دەکەن، بەڵام ئەو ئازایەتییە نەبووە رووبەڕوویان بووەستینەوە، خۆشتان دەزانن ئەمانە کێن و رۆژانە زیاتر لە هەموو کەسێک لەسەر تەلەڤزیۆنەکان باسی گەندەڵی دەکەن، زیاتر گوتی: “خۆیان و کامل بۆیاغیان دێنە سەر تەلەڤزیۆن، کۆبوونەوە دەکەن، کۆڕ سازدەکەن و باسی گەندەڵی دەکەن، کەچی خۆیان لە هەموو کەسێک گەندەڵترن، کۆمەڵێک چەکدار لەدەوری خۆیان کۆدەکەنەوە و پارە لە خەڵک وەردەگرن، پارە لە دووکاندار وەردەگرن، هەڕەشە لە خەڵک دەکەن، خۆیان بە پاڵەوان دەناسێنن، بەڵام کاتێک لە کوردستان دەقەومێ، بەرەی جەنگ چۆڵدەکەن، چەک و تەقەمەنی جێدەهێڵن، بە ترس و لەرزەوە رادەکەن، ئەو چەک و تەقەمەنییەشی لەگەڵ خۆیانی دەبەنەوە، دەچن لە بازاڕی قاچاخ دەیفرۆشنەوە، کەچی دێنە سەر تەلەڤزیۆن و باسی گەندەڵی دەکەن”.
قوباد تاڵەبانی داوای لێبوردنی لە سەرۆکی دەستەی دەستپاکی کرد و گوتی: “من ئەمڕۆ داوای لێبوردنم لە حاکم ئەحمەد کرد کە وەکو حکومەت نەمانتوانیوە وەک پێویست پاڵپشتیان بین و رووبەڕووی فیرعەونەکان ببینەوە، هەوڵمانداوە و هەنگاوی جددیمان ناوە بۆ شەفافترکردنی کاروبارەکانی حکومەت، کەمکردنەوەی رۆتینیات و بەئەلیکترۆنیکردنی دامەزراوەکانی حکومەت، تۆمارکردنی ناوی مووچەخۆران، شەفافییەت لە داهاتی نەوت و گاز و حکومڕانییەکی دروست، بەڵام کاری زۆرمان ماوە بیکەین”.