قوباد تاڵه‌بانی ته‌واوی دزیه‌كانی مه‌حموود سه‌نگاوی ئاشكرا ده‌كات بزانه‌ چۆن باسی ده‌كات

له‌ میانی سه‌ردانێكی بۆ ده‌سته‌ی ده‌ست پاكی دا قوباد تاڵه‌بانی هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر محموود سه‌نگاوی به‌ناراسته‌وخۆ و ده‌لێـ”فیرعه‌ون و دزه‌ گه‌وره‌كان به‌كامڵ بۆیاخ دێنه‌ سه‌ر كه‌ناڵه‌كان و باسی گه‌نده‌ڵی ده‌كه‌ن ده‌شلێـ” هێشتا وەک حکومەت ئازایەتی ئەوەیان نەبووە رووبەڕووی “فیرعەون و دزە گەورەکان” ببنەوە.

هه‌ر له‌ كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانیه‌كه‌ی دا قوباد تاڵه‌بانی ده‌شلێـ” فیرعەون هەن لەم کوردستانە زەوی داگیردەکەن، ڤێلا دروستدەکەن، بازرگانی دەکەن، قاچاخچێتی دەکەن، خەڵک دەکوژن، رۆژنامەنووس دەکوژن، هەزار و یەک ئیشی خراپ دەکەن، بەڵام ئەو ئازایەتییە نەبووە رووبەڕوویان بووەستینەوە، خۆشتان دەزانن ئەمانە کێن و رۆژانە زیاتر لە هەموو کەسێک لەسەر تەلەڤزیۆنەکان باسی گەندەڵی دەکەن”.

به‌ناراسته‌وخۆ قوباد تاڵه‌بانی سیمایی محموود سه‌نگاوی ئاشكرا ده‌كات و دزیه‌كانی بۆ رای گشتی ده‌خات روو و ده‌لێـ”خۆیان و کامل بۆیاغیان دێنە سەر تەلەڤزیۆن، کۆبوونەوە دەکەن، کۆڕ سازدەکەن و باسی گەندەڵی دەکەن، کەچی خۆیان لە هەموو کەسێک گەندەڵترن، کۆمەڵێک چەکدار لەدەوری خۆیان کۆدەکەنەوە و پارە لە خەڵک وەردەگرن، پارە لە دووکاندار وەردەگرن، هەڕەشە لە خەڵک دەکەن، خۆیان بە پاڵەوان دەناسێنن، بەڵام کاتێک لە کوردستان دەقەومێ، بەرەی جەنگ چۆڵدەکەن، چەک و تەقەمەنی جێدەهێڵن، بە ترس و لەرزەوە رادەکەن، ئەو چەک و تەقەمەنییەشی لەگەڵ خۆیانی دەبەنەوە، دەچن لە بازاڕی قاچاخ دەیفرۆشنەوە، کەچی دێنە سەر تەلەڤزیۆن و باسی گەندەڵی دەکەن”.

Back to top button