قاسم سولێمانی هه‌ره‌شه‌ له‌ ئه‌مریكا ده‌كات ده‌لێت ئه‌م شاره‌ی كوردستانیش ده‌كه‌مه‌ ئاگر بۆتان

لە ڕاپۆرتێكی رۆژنامەی “ساوز فرۆنت” دا ھاوتووە مانەوەی ھێزەكانی ئەمریكا لە سوریا و رۆژئاوای كوردستان بووەتە بەھێزترین لەمپەری بەردەم ھەژموون و ڕێڕەوی پڕۆژەكەی ئێران بۆ دەریای “سپی ناوەڕاست ” لەم میانەشدا قاسم سولەیمانی لە ڕێگەی ئەفسەرێكی پلە باڵای روسیاوە پەیامێكی ھەڕەشە ئامێز ئاراستەی سوپای ئەمریكا دەكات لە تەواوی خاكی سوریا ،لە پەیامەكەی سولەیمانی دا ھۆشداری زۆر تۆندی تێدا بە دی دەكرێت سەبارەت بە پێگە و مانەوەی ھێزەكانی ئەمریكا لەو وڵاتە ئاڵۆزە پر قەیرانەی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست ، سولەیمانی روونیكردووەتەوە بۆ ئەمەریكیەكان بە مانەوەتان لە سوریا پارێزگای “حەسەكە” تان لێ دەكەین بە ئاگر و دەرفەتی خۆ رزگاركردنتان نادەێن بۆیە دوای نەمانی داعش ھیچ بیانوویەك نامێنێت بۆ مانەوەی ئەو ھێزەكانتان لە سوریا ، ڕیپۆرتەری رۆژنامەكەش ئاماژە دەكات بەوەی لە بەردەم ئەگەری دووبارەبوونەوەی پرۆسەیەكی ھاوشێوەی خیانه‌تی ١٦ ی ئۆكتۆبەرین بەڵام لە فۆرم و كات و جۆگرافیایەكی تر .

“ئەلیجا ماگنییر” ی ڕۆژنامەنووس راپۆرتەكەی رۆژنامەی ” ساوز فرۆنت ” ئاماژە بە ئاستی مەترسی پەیامەكەی قاسمی سولەیمانی دەكات كە بۆ ئەمەریكای ناردووە ، ئەو دەڵێت قاسمی گەشتووتە ئاستێك ئامۆژگاری بەھێزترین سوپا و وڵاتی جیھان دەكات و ئەمەریكاش ھەڵوێستێكی دیاری نیە ، لە تەوەرەیەكی تری پەیامەكەی سولەیمانی بۆ ئەمریكا ھاتووە : ئامۆژگاری ئێمە بۆ سوپای ئەمریكا ئەوەیە بە خواستی خۆیی سوریا بە جێ بێلێت ، ئەگینا ھێز بەكار دیێنین لە دەركردنیان لەو وڵاتە، ڕاپۆرتەكە ئاماژە دەكات بەوەی روسەكان گەینەرێكی ڕاستگۆی ئەو پەیامە ھەڕەشە ئامێزەی سولەیمانی دەبن چونكە بەرژەوەندییەكانی ستراتیژی ئەوانیش وا دەخوازێت كە تاكە ھێزی ئەندام لە ئەنجومەنی ئاسایش ئەوان بن لە سوریا.
 
ھاوكات راپۆرتەكە ئاماژەش دەكات بە لیدوانێكی “مایك پومپیو ” بەێوەبەری ئاژانسی ھەواڵگری “سی ئای ئەی ” سەبارەت بە ھەڕەشەكانی سولەیمانی لە نامەیەكی تایبەت بۆ ئەو بەرپرسەی سوپای پاسداران بە وڵام دێیت و دەڵێت : ئێمە نێگەرانی و بەئاگاھێنانەوەی فەرمی خۆمانمان بە ئێران ڕاگەیاندووە پێمان وتوون لە ھێرش كردنە سەر دۆستان و بەرژەوەندی و پێگە سەربازی و دیپلوماسیەكانمان لەو ناوچانە بێدەنگ نابین وڵامی توندمان دەبێت لە ھەر دەست درێژی و كارێكی نامۆ بەرامبەرمان .
 
Back to top button