ئێران بۆ سعودیە: دوو داواکاریمان هەیە

 
حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران لە وتەیەکدا تایبەت بە ئاسایی کردنەوەی پەیوەندیەکانی تاران و ڕییاز دوو داواکاری ئاڕاستەی سعوودیەکان دەکات و ڕایدەگەیەنێت کە ئەوان دژایەتیان لەگەڵ سعودیە نیەو تەنها نیگەرانی هەندێک لێدوانی بەرپرسانی ڕییازن.
 
داواکاریەکانی تاران بریتین لەوەی کە سعودیە شەڕ دژی یەمەن ڕابگرێت و هاوکات لە سیاسەتی ملکەچی بۆ ئیسرائیل دەست هەڵبگرێت.
ماوەیەی زیاتر لە سێ دەیەیە پەیوەندی نێوان تاران و ڕییاز وەک پێویست نیەو بەردەوام هەردولا دژی یەکتر لێدوان دەدەن.
Back to top button