رادیۆ و ته‌له‌فزیۆنه‌كانیش گه‌نده‌ڵن یه‌ك ملیار و 274 ملیۆن دینار قه‌رزارن و نایده‌ن به‌حكومه‌ت
فه‌رهه‌نگ گومه‌شینی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی رۆشه‌نبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكی دا رایده‌گه‌ێنێت” رادیۆ و تەلەڤزیۆنەکان زیاتر لە یەک ملیار و 274 ملیۆن دینار قەرزدارن، بۆ دوایین جاریش ئاگاداریان دەکاتەوە ئەگەر تاوەكو سەری ساڵ قەرزەكانیان نەدەنەوە، جگە لە هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتەكانیان، پەخشەكانیان رادەگرن، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”بەشێكی زۆری كەناڵەكانی راگەیاندن(رادیۆ و تەلەڤزیۆنە نێوخۆیی و ئاسمانییەکان) مۆڵەتی كاركردنیان نوێنە‌كردووەتەوە، بەو هۆیەوە قەرزدارن و قەرزەكانیشیان لە “زیادبووندایە، بۆیە دوا ئاگاداركردنەوەیان پێدەدەین”.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی رۆشه‌نبیری هه‌روه‌ها ژماره‌ی قه‌رزه‌كان ئاشكرا ده‌كات و ده‌لێــ”سەرجەم قەرزەكان گەیشتوونەتە 1 ملیار و 274 ملیۆن و 425 هەزار دینار، هه‌روه‌ها هۆشداری دەدات ئەگەر تاوەكو كۆتایی ساڵ ئەو كەناڵانە مۆڵەت نوێنەکەنەوە و قەرزەكانیان نەدەنەوە، جگە لە هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتەكانیان، پەخشەكانیشیان رادەگیرێ و بۆشیان نییە جارێكی دیكە بەو ناوە مۆڵەت وەربگرنەوە و جەختی لەوەش كردەوە کە پێشتر چەندجارێك كەناڵەكانیان لە دانەوەی ئەو قەرزانە ئاگاداركردووەتەوە، بەڵام وەڵامیان نەداونەتەوە. گوتیشی: “ئەمە وەك دوا ئاگادارکردنەوە بڵاودەكەینەوە، ئەگەر بەدەنگمانەوە نەیەن دەست بە كاری هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتەكانیان دەكەین”.
مۆڵەتی دامەزراندنی كەناڵێكی ئاسمانی بۆ یەكەمجار 40 ملیۆن دینارە، لەكاتی نوێكرنەوەی مۆڵەتەکەش ساڵانە 5 ملیۆن دیناری لێوەردەگیرێ، مۆڵەتی دانانی تەلەڤزیۆنێکی نێوخۆیی ئەگەر لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان بێت 20 ملیۆن دینارە، ئەگەر لەسەر ئاستی تەنیا یەك پارێزگاش بێت 3 ملیۆن دینارە، بەهەمانشێوە ساڵانە لەكاتی نوێكردنەوەی مۆڵەتەکەیان چارەكی ئەو پارەیەیان لێوەردەگیرێت، لە هەرێمی كوردستان زیاتر لە 300 كەناڵی تەلەڤیزیۆنی و رادیۆیی مۆڵەتی كاركردنیان هەیە، لەو ژمارەیە 127 یان تەلەڤزیۆنن، 93 لەوان تەلەڤزیۆنی نێوخۆیی و 34 یشیان ئاسمانین.