عەبادی نامەی بۆ ناردم

مەسعود مەلا پەروێز
 
ئەمڕۆ لەڕێی هەردوو هێڵی کۆرەک و ئاسیاوە نامەیکی عەبادیم پێگەیشت کە سەرکەوتن بەسەر ئیرهابدا بەئیرادە و یەکگرتوی پیرۆز دەکات
ئای کە بێ شەرمە ئەم پیاوە ، چۆن لە ڕووت دێت نامە بۆ ئاوارەیەکی کەرکوکی و خورماتوو بنووسیت ، باسی یەکێتی خاک دەکات ، ئەو وڵاتەی بەمن بێت نەک سێ پارچە حەزدەکەم هەزاران پارچە بێت ، باسی سەرکەوتن دەکات بەسەرئیرهاب ، ئەگەر پێشمەرگە نەبوایە تۆ و حەشد و جێشەکەتیش ئەبوایە هەر لە بەغداوە سەیری موسڵ و حەویجە و بەشیرتان بکردایە ، ئەوە پێشمەرگە بوو توانی لووتی داعش بشکێنێت ، پێشمەرگە بوو سەنگەرەکانی داعشی لە موسڵ تێک و پێک شکاند ، دەزانم بەهۆی کەرکوکەوە تووشی نەخۆشی غرور بویتە تۆ ئەو پیاوە نەبوویت بتوانی پێ بنێیتە نێو خاکی کوردستان و ماڵ و موڵکی کوردان بسوتێنی ئەگەر کۆمەڵێ کاڵ فام و خاک فرۆشی ناو کورد خیانەتیان لە نێو ماڵی کورد نەکردبایە ، بۆیە نامەکەت هەڵە ناردووە ، نامەی سەرکەوتن بۆ من مەنێرە بۆ ئەوانەی بنێرە کە خاکت لێ کڕین
Back to top button