سوپای پاسداران: گوته‌بێژی حشدی شه‌عبی له‌ پۆسته‌كه‌ی ده‌ركرد

 
بە ھۆی فەرمانێكی نھێنی یەكەی ئیتلاعاتی “سوپای قودس ” لە عێراق “ئەحمەد ئەسەدی ” وتەبێژی میلیشیاكانی حەشدی شەعبی دوور دەخرێتەوە لە ئەركەكەی و پێی ڕادەگەینرێ كە چی دی ناتوانێت بە فەرمی نوێنەرایەتی ھیچ گروپێكی حەشد بكات ، سیفەتی وتەبێژی ئەو میلیشیایەی لێ وەردگیرێتەوە ، ئەمەش دوای ئەوە ھات كە رۆژی ٢٠١٧/١١/٢٧بە تووندی دژی ئەوە ھەنگاو وەستایەوە كە ھەندێ لە سیاسیەكان ئامانجیان بوو حەشدی شەعبی تێكەڵی پرۆسەی ھەڵبژاردن و كایە سیاسیەكانی عێراق بكرێت ، ھەفتەی ڕابردوو “سەفا تەمیمی ” نوێنەری ھێزەكانی سەرایا سەلام نزیك لە موقتەدا سەدر ڕاگەیاند كە جارێ ھیچ ئاماژەیەك نیە بۆ لابردن یان دەركردن و سزادانی ئەم بەپرسە باڵایەی حەشدی شەعبی ھوكاری دوور خستنەوەكەشی جێگەی گومانێكی زۆری بۆ ئەو ھێزە عێراقیانەی حەشدی شەعبی دروست كردووە كە نزیكن لە باڵێ ئایتوڵا سیستانی دژی ھەژموونی “سوپای قودس”ن لە عێراق لە ناو ئەم میلیشیایە چەكدارە فرە رەھەندە سیاسی و ئایدەلۆژی و نەتەوەییە .
 
بە ھۆی ئەو فشارانەی كە لە سەر ئۆرگانە سەربازییەكانی حەشدی شەعبی ھەیە لە لایەن سوپای پاسداران و گروپێكی دیاری ئەو ھێزانە بە تۆمەت و پیلان ھەوڵی جوراجۆر دوور دەخرێنەوە یان لە بەرەكانی جەنگ تیرور دەكرێن ، “سوپای قودس ” سەرگەرمی داماڵینی حەشدی شەعبیە لەو سەركردانەی ئینتمای عێراقیبوونیان تێدا ھەیە و دەیانەوێ حەشد وەكو ھێزێكی عێراقی بمێنێتەوە ، بەڵام پلانەكەی سوپای قودس پێدانی ڕۆڵی گرنگە بەو سەركردە گەنجانەی ڕاھێنراو و دروستكراوی خۆیانن و نزیكن لە باڵی قاسم و سولەیمانی و ھەڵگری ئەو ئایدەلۆژیایەن كە باوەریان وایە عەلی خامەنەیی مەرجەعی باڵا و بڕیار دەری شیعەی جیھانە ..
 
ڕاوێژكارێكی سەربازی به روژنامه ى “نيقاش” ى عەرەبی وتووە ئامانج لە دروستكردنی ھێزەكانی حەشد شەعبی خزمەتكردنە بە ستراتیژی ئێرانی سەفەوی كە خۆیی لە پڕۆژەی ھیلالی شیعی دەبینێتەوە لە بەرجەستەبوونی ھەژموون و سەپاندنی ھێزە لەو ناوچانەی كە بە ھێزی ئاسن و ئاگر دسگیری دەكەن .
 
Back to top button