جەعفەر ئیمینكی : یوسف محەمەد حەز دەكات بگەرێتەوە بەڵام بزوتنەوەی گۆڕان ناهێڵێت
جەعفەر ئیمنكی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لەچاوپێكەوتنێكی لەگەڵ ڕۆژنامەی (ژیان) دەڵێت ”قسەم لەگەڵ یوسف محەمەد كردوەو خۆی حەز دەكات بگەڕێتەوە بۆ پەڕلەمان “بەڵام گۆڕان ناهێڵێت”.
هەروەها ” جەعفەر ئیمینكی ” ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان دەشلێت ” لەدوای هەڵبژاردن، پارتی خوازیاری ئەوەیە لەگەڵ یەكێتی لەسەر رێبازی مام جەلال و یەكگرتوو، “بۆ سەقامگیری و ئایندەی كوردستان ئەو تێگەیشتنەی ئێستا هەیە بەردەوامی پێبدرێت”.
” ئیمینكی ” لە چاوپێكەوتنەكەیدا لە ڕۆژنامەی ژیان ڕەتیدەكاتەوە كە ئەنجامی ڕیفراندۆم هەڵبووەشیتەوە ،مەگەر بە ڕیفراندۆمێكی تر كە ئەوەش كارێكی مەحاڵە “.