شینی ئیسلامییەكانی كوردستان بۆ قودسی عەرەبی و بێ باكی بەرامبەر قودسی كوردستان
حیزبە ئیسلامییەكانی كوردستان لەسەر دەركردنی بڕیارەكەی دۆناڵد ترەمپ بۆ بە ناساندنی قودس وەك پایتەختی ئیسرائیل نیگەرانی خۆیان دەربڕی و لە بەیاننامەیەكی هاوبەشدا ڕایانگەیاند:” ئەوە بڕیارێكە كە جێی قبوڵ كردن نیەو ناكرێت بڕیارێكی لەو جۆرەوە تاكلایەنە جێبەجێ بكرێت”.
هەڵوێستی حیزبە ئیسلامییەكانی كوردستان بۆ ئەو بڕیارە ناڕەزایەتی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا لەلایەن هاووڵاتیانی هەرێمەوە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی لەكاتی داگیركردنی كەركوكەوە كە بەقودسی كوردستان ناسراوە ئەو حزبە ئیسلامییانە هیچ هەڵوێستێكیان نەبوو تەنانەت بە بەیاننامەیەكیش ئیدانەی ئەو داگیركاریەیان بۆسەر قودسی كورستان نەكرد.