ئێران, قودسی بە ئەمریكا فرۆشتووە
لە دواین ئەو گۆرانكاریانەی لە كەركوك و قودسدا روویدا چەندین پرسیار دروست بوون لە لایەن وڵاتانی هەرێمی و جیهانەوە بەرامبەر سیاسەتی ئەمریكا و ئێران … كە ئێران بە دەوڵەتێكی ئیسلام خۆی دەناسێنێت وا خۆی نیشانداوە لای هەموو جیهان كە دژی خۆرائاواو ئەمریكا بووە بەرامبەر خاكی ئۆرشەلیم كە بە قودس ناسراوە و چەندین ساڵە وەك خاكی فەلەستینیەكان دەیناساند لە ئێستادا هیچ هەڵوێستێكی ئەو تۆی نەبووە بەرامبەر ئەو بریارەی دۆناڵد ترامپ-ی سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا كە بە رەسمی قودسی بە پایتەختی ئیسرائیل ناساند …
لە هەمان كاتدا بەر لە چەند رۆژێك بەر لە ئێستا لە لایەن حەشدی شەعبی و سوپای عێراقەوە دەستگیرا بەسەر چەندین ناوچەی كودستانی باشوردا كە بە ناوچە جێناكۆكەكان ناسراون و لە دوای هەڵهاتنی سوپای عێراق ئەو ناوچانە پێشمەرگە پاراستنی لە چەكدارانی تیرۆرستی داعش چەكدارانی حەشدی شەعبی لە هەموو رووبەروو بوونەوەكانیدا لەگەل تیرۆرستانی داعشدا پشتی بە فەرماندە و چەكی ئێران و ئەمریكا بەستووە بۆ گرتنەوەی ئەو ناوچانەی كەوتبوونە دەستی تیرۆرستانی داعش …
زۆربەی شارەزایانی لە سیاسەت تەئكید لەوە دەكەنەوە بەبێ رەزامەندی ئەمریكا ئێران نەی دەتوانی لە عێراق و كەركوكدا جموجۆلی سەربازی بكات و نەوتی كەركوك لە رێگەی ئێرانەوە هەناردەی دەرەوە بكات، هەروەها ئێرانیش بەم شێوەیەی ئێستا بێدەنگ نەدەبوو بە ناساندنی قودس وەك پایتەختی ئیسرائیلیەكان، … زۆربەی توێژەرانی سیاسی باس لەوە دەكەن لە ئێستادا ئەمریكا و ئێران كاریان كردووە لە سەر ئەساسی بەرژەوەندی سیاسی بۆ هەردوولا.