ناتانیاهۆ بۆ ئۆردوگان: داگیر كاری ئهوهیه كه تۆ بهرامبهر دێهاتهكانی كورد دهیكهیت
“بنیامین ناتانیاھۆ” سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لە بەرامبەر ھەڵوێستەكانی ئەم دوایەی بەرامبەر ئیسرائیل وتی من گوێ له كهسێك ناگرم كه دیهاته كوردیهكان بۆردومان و خاپور بكات و هاوپهیمانی له گهڵ تيرور و ئیران و پاڵپشتی گرووپیكى وه كو داعش تیرۆرستی بكات .
“بنیامین ناتانیاھۆ” ھێرشێكی توند دەكاتە سەر “ڕەجەب تەیب ئۆردۆگان” سەرۆك وەزیرانی توركیا ئەو بە ئەردۆگان دەڵێت من چاوەڕێ وانەی رەوشتم لە یەكێك نەدەكرد كە خۆیی خاوەنی رەوشتێك بێ جیھان سەركۆنەی لادان و تاوانەكانی كردبێت ، ڕێگە بە خۆیی بدات ھێرش بكاتە سەر گوندە كوردیەكان و خەلكە بێتاوانەكەی و ناسنامەكەیشی جینۆساید بكات و خۆیشی بە پارێزەری غەزە پێناس بكات .
ئەم ھەڵوێستانەی ناتانیاھۆ لە میانەی ئەو كۆنفراسە رۆژنامەوانیە دیێت كە لە كۆشكی ئێلێزێ لەگەڵ سەرۆك “ئیمانوئیل ماكرۆن ” سەرۆكی فەرەنسا ئەنجامی دابوو ، ناتانیاھۆ ھەڵوێستەكەی سەرۆكی ئەمریكای سەربارەت بە ناساندنی شاری “ئۆرشەلیم -قودس ” وەك پایتەختی ئیسرائیل بە مێژووی گرنگ وەسف كرد بۆ خەڵكی ئیسرائێل و نەتەوەی جوو لە ھەموو جیھان .