بەرهەم ساڵح نیگەرانە لە كۆڕەكانی شاسوار عەبدولواحید لە زۆنی سەوز نیلی دا
نیگەرانیەكانی بەرهەم ساڵح سەرۆكی لیستی هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری لە شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی لیستی نەوەی نوێ پەرە دەسەنێت و پێدەچێت گەر بەم شێوەیە بەردەوام كێشەی زیاتر لەنێوانیان دروست بێت.
شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی لیستی (نەوەی نوێ) دەستی كردووە بەكۆر بەستن زیاتریش لەو شوینانە كۆڕەكانی دەبەستێت كە بەسنوری زۆنی سەوز و نیلی ناسراوە، بەمەش بەرهەم ساڵح سەرۆكی لیستی هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری نیگەران كردووە و پێی وایە كە شاسوار عەبدولواحید زیاتر لە دژی ئەو لەو شارانەدا كۆرەكانی دەبەستێت و دەیەوێت دەنگە نارازیەكانی ئەو شوینانە بۆخۆی بەرێت.