راوێژكارێكی باڵای سەربازی ئێران كوژرا
لە میانەی بەردەوامی جەنگ لە یەمەن،تا دێت ژمارەی كوژراوانی پایەبەرزی سوپای پاسداران لەو وڵاتە زیاتر دەبێت و ئەمڕۆش لە ئاكامی بۆردومانی فڕۆكەكانی هاوپەیمانی عەرەبی لە سەنعا حسین خوسرەوی خەبیری موشەكی دورهاوێژ لە سوپای پاسداران كوژرا.
لە دوای كوشتنی سەرۆكی پێشوی یەمەن لە لایەن حوسیەكانەوە سوپای وڵاتەكە لە چەند ناوچەیەكی پارێزگای حەدیدە پێشڕەوی كردووەو هاوپەیمانی عەرەبیش لە ئاسمانەوە هاوكاری سوپای یەمەن دەكات.
حوسیەكانی یەمەن كە شیعە مەزهەبن و جێ بەجێكاری سیاسەتەكانی تارانن كودەتایان بەسەر ڕژێمی ئەو وڵاتەدا كردووەو لە ئێستاشدا سەرۆكی نوێی یەمەن و سوپاكەی لە هەوڵی كۆتنڕۆڵكردنەوەی شارەكانن.