پەكەكە: خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەری یەكێتی كاریگەری لەسەر پارچەكانی تری وڵات دروستكردووە

دوای خیانەتی 16ـی ئۆكتۆبەر, كە بەهاوكاری گرووپێكی خیانەتكاری یەكێتی سوپای پاسداران و حەشدی شەعبی, كەركووك و بەشێك لە خاكی كوردستانی داگیركرد, كە رووداوەكە كاردانەوەی گەورەی لەسەر ئاستی چوار پارچەی وڵات لێكەوتەوە بە جۆرێك فەرمادەیەكی پەكه‌كە دەلێت:” خیانەتەكە كاریگەری لەسەر بەشەكانی تری وڵات دروست كرد”.

مەعسووم كۆركماز ئەندامێ كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پەكەكە لە میانەی گفتوگۆیەكی لەگەڵ ئاژانسی فورات نیوز, لە بارەی رووداوی 16ی ئۆكتۆبەر دەلێت:” بەداخەوە ئەوەی لە كەركووك چەند سەركردەیەكی یەكێتی كردیان خیانەت بوو لە چوار پارچەی كوردستان, خەونی سەربەخۆ بوون و هەنگاوی یەكگرتنی كوردی لەسەر ئاستی چوار پارچەی كوردستان ئەستەمتر كرد, ئێستاشی لەگەڵ بێت بۆم باوەڕ ناكرێت كوردێك هەبێت بتوانێ‌ ئەو خیانەتە گەورەیە بكەن”.

لە بەشێكی دیكەی ئاخافتنەكەیدا, ئەو ئەندامەی كۆمیتەی ناوەندی پەكەكە دەشلێت:” خیانەتی 16ـی ئۆكتۆبەر وای كرد وڵاتانی دۆستی كورد و هاوپەیمانان, هیوایان بە كورد لاواز بێت بۆیە لە رۆژ ئاوای كوردستان بینمان چەند لەیەكنزیك بوونەوەیەك لە نێوان وڵاتانی بەرژەوەندی خواز دروست بوو بە بێ‌ ئاگادار كردنەوەی كورد و بەشداری پێكردنی, هەروەها لە بۆشای یەكنەبوونی كورد, 16ـی ئۆكتۆبەر بە جیهانی گوت كە بەداخەوە هێشتان هەندێك كەس سەركردایەتی دەكەن كە ئامادەی خاك فرۆشتن بۆیە ترسی ئەوەمان هەیە هاوپەیمانان هەمان نەرین بۆ رۆژئاوا بگوازنەوە كورد پەراوێز بخەن.

ئەو سەركردەیەیی پەكەكە دەشلێت:” بۆردومانكردنی گەریلاكانمان لە نزیك سلێمانی و لە زنجیرە چیای ئاسۆس لە لایەن توركیا بەشێكی ئەو پيڵانەیە كە گرووپەكەی یەكێتی لەگەل عێراق و ئێران و توركیا واژۆی كردووە, كە دەلێن 16ـی ئۆكتۆبەر لێكەوتەی خراپ و مەترسیداری دروست بوو بۆ سەر چوار پارچەی كوردستان, مەترسیەكە لێرەوەیە.

 پێشتریش فه‌رمانده‌یه‌كی هه‌سه‌ده‌، له‌ رۆژئاوایی كوردستان خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ری، به‌ گه‌وره‌ترین مه‌ترسی له‌سه‌ر رۆژئاوایی كوردستان و عفرین پێناسه‌ كرد، كه‌ كاریگه‌ریه‌ خراپه‌كانی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، و لێكه‌وته‌كانی له‌سه‌ر رۆژئاوای كوردستان خسته‌ روو”.

شایانی باسه‌”پاش ئه‌نجامدانی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و راده‌ست كردنی كه‌ركووك به‌ میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی و سوپای پاسدارانی ئێرانی و حزبڵا لوبنانی، واتا رۆژی 18ی ئۆكتۆبه‌رو هه‌ریه‌كه‌ له‌ جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی، كۆسره‌ت ره‌سوڵ و مه‌لا به‌ختیار به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی، دانیان به‌وه‌ دانا كه‌ له‌ناو یه‌كێتی خیانه‌ت كراوه‌، ئۆباڵی خیانه‌ته‌كه‌شیان خسته‌ پاڵ گروپێك له‌ناو یه‌كێتی و به‌ كاڵفامه‌كانی نێو یه‌كێتی ناویان بردن، به‌ڵام هه‌ر پاش ئه‌و رۆژه‌وه‌، كۆمه‌ڵی ئیسلامی و گۆڕان و باڵی كاڵفامه‌كان و به‌رهه‌م ساڵح هه‌وڵیانداوه‌، دیمه‌نی گریانی پێشمه‌رگه‌ له‌ خیانه‌تی كه‌ركووك بگۆڕن بۆ بابه‌تی ریفراندۆم و له‌وێشه‌وه‌ی به‌ناوی شكه‌سته‌وه‌، حكومه‌تی رزگاری نیشتمانی دامه‌زرێنن”.

Back to top button