بۆ ئه‌وه‌ی خاوه‌نی له‌شێكی رێك بی و كێشت كه‌م بكه‌یته‌وه‌ قۆخ بخۆ

پسۆڕانی‌ ئه‌مریكی‌ له‌لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی‌ تازه‌ ئه‌وه‌یان بۆ ده‌ركه‌وتووه‌” كه‌ خواردنی‌ میوه‌ی قۆخ ده‌توانێت قه‌ڵه‌وی‌ له‌ش كه‌مبكاته‌وه‌، مرۆڤ بكاته‌ خاوه‌نی له‌ش و لارێكی رێك.”

ئاژانسی‌ هه‌واڵی‌ فارس نیوز له‌و باره‌وه‌ ئه‌وه‌ی بلاوكردۆته‌وه‌” كه‌ پسپۆڕانی‌ پزیشكی‌ له‌شاری‌ فیلادلفیای‌ ئه‌مریكا ئاشكرایانكرد، خواردنی‌ قۆخ ڕۆڵێكی‌ به‌رچاوی‌ هه‌یه‌ له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی‌ نه‌خۆشی‌ قه‌ڵه‌وی‌‌و یارمه‌تی‌ له‌ناوبردنی‌ چه‌وری‌ له‌ش ده‌دات، به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و میوه‌ هه‌ڵگری‌ ژماره‌یه‌كی‌ زۆری‌ پێكهاته‌ی‌ سروشتی‌ دژه‌ چه‌وریه‌‌و یارمه‌تی‌ مرۆڤ ده‌دات تا خۆی‌ ڕزگاربكات له‌كالۆریه‌ زیاده‌كانی‌ له‌ش.

هه‌روه‌ها قۆخ هه‌ڵگری‌ چه‌ند پێكهاته‌یه‌كی‌ سروشتین كه‌ ڕۆڵێكی‌ كاریگه‌ریان هه‌یه‌ له‌چاره‌سه‌ركردنی‌ نه‌خۆشیه‌ (میتابۆلیك)یه‌كاندا‌و ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ش له‌گه‌ڵ قه‌ڵه‌ویدان‌و له‌ئێستادا هه‌ڕه‌شه‌ له‌گیانی‌ سه‌دان ملیۆن كه‌س ده‌كه‌ن له‌جیهاندا.

Back to top button