ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له كۆبونه‌وه‌دایه و پرسی مووچه‌ش یه‌كێكه له ته‌وه‌ره سه‌ره‌كییه‌كان
ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان لەبارەی چەند پرسێکەوە، له ئێستادا له كۆبوونه‌وه‌ن له كۆوبنهكهش بڕیار وایه كۆمه‌ڵێك پرس تاوتوێبكرێت کە یەکێک لەو پرسانەش، باسكردنه له مووچەی مووچەخۆرانی کوردستانە لە ساڵی ئایندە.”
بەپێی زانیارییەکانی (خواكوڕك) ، ئه‌مڕۆ دووشەممە ١١/١٢/٢٠١٧، ئەنجومەنی وەزیران بە سەرۆکایەتیی (نێچیرڤان بارزانی) سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، كۆده‌بێته‌وه و له ئێستاشدا له كۆبونهوهن و له كۆبونهوهكشه كۆمه‌ڵیك پرس تاوتوێده‌كرێت و گرنگترینیشیان پرسی مووچه‌ی مووچه خۆرانی هه‌رێمی كوردستانه.
لە کۆبوونەوەکەدا، ئەنجومەنی وەزیران تاوتوێی ئەم پرسانە دەکات كه بریتین له (بڕی داھات و خەرجییە گشتییەکان لە شەش مانگی یەکەمی ٢٠١٨- مووچەی مووچەخۆران لە ساڵی ئایندە و چۆنێتیی دابینکردنی- قسەکردن لەسەر کێشەکانی پەروەردە لە ھەرێمی کوردستان- قسەکردن لەسەر پێشخستن و کێشەکانی بەردەم کشتوکاڵی کوردستان).