ته‌واوی زانیارییه‌كان له‌سه‌ر تیرووپشكی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا بزانه‌

پاش كۆتایی هاتنی یارییەكانی كۆمەڵەكانی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا ناوی ئەو (16) یانەیە ئاشكرابوو كە گەیشتنە قۆناغی (16)ی چامپیۆنس لیگ و ئه‌مڕۆش تیروپشكی بۆ قۆناغی داهاتوو ئاشكرا ده‌كرێت.”

له‌ قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كان هەریەكە لە یانەكانی (مانچستەر یونایتد و پاریس سان جێرمان و رۆما و بەرشلۆنە و لیڤەرپوول و مانچستەر سیتی و بەشكتاش و تۆتنهام) بە پلەی یەكەم سەركەوتن بۆ قۆناغی (16)..

هەریەكە لە یانەكانی (بازل و بایرن میونخ و چێڵسی و یوڤینتۆس و سیڤیلیا و شاختار و پۆرتۆ و ریال مەدرید) بە پلەی دووەم گەیشتنیان بۆ قۆناغی دووەم مسۆگەركرد”.

بریارە ئەمرۆ دووشەممە (11/12/2017) لە نیۆنی سویسری كاتژمێر (2:00)ــی دوای نیوەرۆ تیروپشكی قۆناغی (16) ئەنجامبدرێت، ئه‌گه‌ری رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی به‌هێز له‌ نێوان یانه‌كان ده‌كرێت.

Back to top button