موقته‌دا سه‌در سه‌ریا سه‌لامی هه‌ڵوه‌شانده‌وه و داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ته‌واوی هێزه‌كانی حه‌شد ده‌كات
سەرۆكی رەوتی سەدر له عێراق داوای هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی و هەڵدانەوەی دۆسیەی گەندەڵی دەكات و رایده‌گه‌ێنێت” چیتر قبوڵ ناكه‌ین.”
ئەمڕۆ دووشەممە 11/12/2017 (موقتەدا سەدر) سەرۆكی رەوتی سەدر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا كەلەشاری بەغداد ئەنجامیدا رایگه‌یاند” سەرایا سەلامی سەربە رەوتەكەی هەلوەشاندەوە داواشی كرد كە بەزوترین كات حەشدی شەعبی هەڵبوەشیتەوە چەكەكانیان رادەستی حكومەت بكەنەوە.
هەر لەكۆنگرە رۆژنامەنوسەیەكەدا سەرۆكی رەوتی سەدر داوایكرد كە حكومەت دۆسیەكانی گەندەڵی ولە هەمان كاتدا دۆسیەی سپایكەرو موسڵیش هەڵبداتەوە.
سەدر له‌باره‌ی به‌شداری كردنی حەشدی شەعبی له هه‌ڵبژاردنه‌كان گوتی “دەبێ بەشێک لە هێزەکانی حەشدی شەعبی تێکەڵی سوپا بکرێن، نابێت رێگەش بە هیچ کەس و لایەنێک بدرێت بەناوی حەشدەوە بەشداریی هەڵبژاردنەکان بکات“.
لەبارەی گەندەڵیش گوتی: ” دەبێ حکومەتی عێراق رووبەڕووی گەندەڵەکاران ببێتەوە و دەبێ عەبادی دەستبەجێ گەندەڵکاران سزابدات“.