له هه‌ولێر خۆپیشاندانێكی فراوان دژ به عه‌بادی به‌ڕێوه‌چوو
ئه‌مڕۆ له شاری به ئاماده‌بوونی هه‌زاران هاوولاتی و مامۆستای زانكۆ و قوتابی له‌سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندن دژ به لێدوانه‌كانی عه‌بادی خۆپیشاندانیان كرد.”
مامۆستایانی زانكۆ و قوتابیان له شاری هه‌ولێر له‌به‌رده‌م كۆلێژی ئه‌ندازیاری، ده‌رباره‌ی گووته‌كانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق (حه‌یده‌ر عه‌بادی) گردبوونه‌وه، داواكارن عه‌بادی داوای لێبوردن له گه‌لی كوردستان و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بكات، كه له پایی ئه‌وه‌ی ده‌ستخۆشی و به باشه به‌ناوهێنانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كه كلیلی ئاشتی و سه‌ركه‌وتن بوون به سه‌ر تیرۆریستانی داعش له عێراق له ته‌واوی ناوچه‌كان، كه چی له بری ئه‌وه نه ناوی پێشمه‌رگه‌ی هێنا و نه قوربانی و به‌رگری ئه‌و هێزه قاره‌مانه‌ی له‌به‌ر چاوگرت.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه” له شه‌وی رابردوو عه‌بادی لێدوانه‌كه‌ی گۆڕی و ناوی پێشمه‌رگه‌ی زیاد كرد پاش فشاری هه‌موو لایه‌ك له كوردستان دژ به گوته و لێدوانه‌كانی، له باره‌ی پێشمه‌رگه‌وه.