تادێت گۆڕان تووند ده‌بێت دژی عه‌بادی و په‌رله‌مانتارێكی گۆڕان ده‌لێت عه‌بادی یه‌ك سه‌نت نانێرێت

پاش خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر هه‌ڵوێستی گۆڕان هاوشێوه‌ی هه‌ڵوێستی باڵی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر بوو له‌به‌رامبه‌ر هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام له‌ئێستادا له‌ناو ئه‌و حزبه‌ تادێت، تووندی پێشان ده‌درێت له‌دژی عه‌بادی و ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی گۆڕانیش ده‌لێت عه‌بادی یه‌ك سه‌نتیش نانێرێت بۆ هه‌رێمی كوردستان و ده‌شلێـ” عه‌بادی خۆی پاره‌ی پێ نیه‌، خۆی پێمان ده‌لێت خۆم پاره‌م نیه‌”.

شیرین ره‌زا ئه‌ندام ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر لیستی گۆڕان له‌ لێدوانێكی دا رایده‌گه‌ێنێت”چاوەڕێی ئەوە دەکەین بودجە پەسەند بکرێت، بێگومان ئێستا لێژنەی دارایی لە بەغدایە و ئێمەش وەکو ھەر پێنج فراکسیۆنەکە جەختمان لەوە کردووەتەوە کە بەغدا ڕێژەیەکی زۆر کەم بودجەی بۆ ھەرێمی کوردستان دیاری کردووە، ھەروەھا ڕەخنەی ئەوەشمان گرتووە کە ئەو بوودجەیەی لە %12.67 بۆ ھەرێمی کوردستان، ڕێژەیەکی کەمە و لەگەڵ ئەوەشدا بەشی ھێزی پێشمەرگەی تێدا نییە، بۆیە ئەو ڕێژەیە بەکەم دەزانین و ڕەتی دەکەینەوە”.

هه‌روه‌ها شیرین ره‌زا ده‌شلێـ” جەختی لەوەش کردەوە، کە عەبادی یەک سەنت بۆ ھەرێمی کوردستان نانێرێت، چونکە خۆی رای گەیاندووە، کە پارەیان نییە، گوتیشی: “حەیدەر عەبادی، کە باس لە ھەڵوەشاندنەوەی ریفراندۆم دەکات، بەڵام ناتوانێت، پەنجە بۆ ھەڵوەشاندنەوەی ڕێفراندۆمی ھەرێمی کوردستان ڕابکێشێت، چونکە ڕیفراندۆم شەرعیەتی لە ھاووڵاتییانی ھەرێمی کوردستان وەرگرتووە و بەھیچ شێوەیەک ھەڵناوەشێتەوە، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ” حەیدەر عەبادی، چاو لە بەشە بودجەی ھەرێمی کوردستان بخشێنێتەوە، ھەروەھا بودجەی ھێزی پێشمەرگە بنێرێت، چونکە ئەو ڕێژەیە بۆ ھاووڵاتییانی ھەرێمی کوردستان زۆر کەمە و مایەی قبوڵ نییە.

Back to top button