سوپای پاسدارانی ئێران چووه ناو پارێزگای سلێمانی
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسێكی نزیك له پارتی كرێكارانی كوردستان كه چه‌ند وێنهیهكشی له‌گه‌ل بڵاو كردۆته‌وه، ژماره‌یه‌كی سه‌ربازی سوپای پاسدارانی ئێران چوونه‌ته ناو شارۆچكه‌ی قه‌ڵادزێ سه‌ر به پارێزگای سلێمانی له‌ناو بازاره‌كه‌ی دا گه‌راون”.
ئاژانسه‌كه كاتی چوونی سوپای پاسدارانی ئێرانی بۆ ناوه شارۆچكه‌كه ئاشكرا ده‌كات و رایدهگهێنێت، كه دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو ئۆتۆمبێلی سەربازیی سوپای پاسداران هاتنە ناو شارۆچکەی قەڵادزێ-ی سەر بە ئیدارەی ڕاپەڕین و سەربازەکان بەناو بازاڕدا گەڕان، ئەمەش بووبە جێگای سەرنجی هاوڵاتیان، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه،هەرکەسێک بە ئاشکرا وێنەی ئەو هێزەی گرتبێت یان ڤیدۆی تۆمارکرابێت لەلایەن پاسەوانی سنوور-ی عێراقەوە، کە لەگەڵ سوپای پاسداران-دا بوون، مۆبایلەکانیان لێوەرگیراوە و وێنە و ڤیدۆکانیان سڕیوەتەوە.
پاش ئه‌نجامدانی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و فرۆشتنی كه‌ركووك له‌لایان چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی ناو یه‌كێتی، دۆخی ئه‌منی و پارێزگای سلێمانی بۆته مه‌ترسی به‌سه‌ر هاوڵاتیانی كورد، له‌ئێستادا چه‌ندان هێزی جۆڕاو جۆڕ له‌ناو شار‌و شارۆچكه‌كانی زۆنی سه‌وز بوونی هه‌یه، كه بۆته جێگایی سه‌رنجی هاوڵاتیان”.