له‌باره‌ی دواین پێشهاته‌كان قسه‌یان كردووه، نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی ئه‌ڵمانیا له عێراق كۆبوونه‌وه
رۆژی دووشه‌ممه 11-12-2017 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له سیریل نان، باڵیۆزی ئه‌ڵمانیا له عێراق و شاندێكی دیپلۆماسیی یاوه‌ری كرد.
بەپێی هەوڵێکی ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکەدا، دوا پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه و كه‌مبوونه‌وه‌ی گرژییه‌كانى نێوان پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییه‌كان، باسكران و باڵیۆزی ئه‌ڵمانیا له عێراق، جه‌ختی له پێویستیی بوونی دیالۆگێكی جددی له چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كرده‌وه و پاڵپشتیی خۆیشی بۆ حكومه‌تێكی به‌هێز له هه‌رێمی كوردستان نیشاندا.
لە کۆبوونەوەکەدا سیریل نان، باڵیۆزی ئه‌ڵمانیا له عێراق، سوپاسی خه‌ڵك و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد بۆ به‌رگه‌گرتنی ئه‌و بارقورسییهی له‌سه‌ریه‌تی، به‌تایبه‌تی دوای هاتنی ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆری ئاواره و په‌نابه‌رانی ده‌ستی تیرۆر بۆ هه‌رێمی كوردستان و دووپاتیكرده‌وه “ئه‌ڵمانیا له‌ڕێگه‌ی رێكخراوه ناحكومییهكانییهوه و به هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ ده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له هاوكاریكردنی ئاواره و په‌نابه‌ران به‌رده‌وام ده‌بێت”.
لە بەرامبەردا نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی رۆڵی حكومه‌ت و رێكخراوه ناحكومییه‌كانی ئه‌ڵمانیای كرد كه له هاوكاریكردنی ئاواره و په‌نابه‌رانی ده‌ستی تیرۆر له هه‌رێمی كوردستاندا رۆڵێكی به‌رچاویان گێڕاوه و هیوای خواست له‌سه‌ر كاره‌كانیان به‌رده‌وام بن.
سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سەبارەت بە په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، هیوای خواست ئه‌ڵمانیا رۆڵی خۆی بۆ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان بگێڕێت و به پێویستی زانی به‌پێی ده‌ستوور، به‌غدا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا بكات.
دووپاتیشیكرده‌وه، کە ده‌بێت هۆكاره‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی داعش له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدراڵه‌وه چاره‌سه‌ربكرێن تاوەكو جارێكی دیكه تووندوتیژی سه‌رهه‌ڵنه‌داته‌وه.
تاوتووێكردنی بارودۆخی ناوچه‌كه به‌گشتی و چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ندیدار به ره‌وشی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.