پيلانێكی تری ئێران دژ بە كوردستان ئاشكرا بوو كە زۆر مەترسیدارە
دوای ئەوەی بەهاوكاری گرووپی خیانەتكاری یەكێتی لە 16ـی ئۆكتۆبەر سوپای پاسداران و حەشدی شەعبی كەركووك و بەشێك لە خاكی كوردستانیان داگیر كرد, دواتریش لە رێگای رێككەوتنێك هەوڵدەدرێت نەوتی كەركووك لە رێگای بۆری بۆ ئێران بگوازرێتەوە, لە بەرامبەر رۆژانە بڕی 1 ملیۆن دۆلار بە گرووپی خیانەتكاری یەكێتی بدرێت, كە ئەم پیلانە پێشووتر لە لایەن ئێرانەوە نەخشەی بۆ كێشرا, لە ئێستاشدا پیلانی تر دژ بە كوردستان لە ئارادایە.
رۆژنامەنوس سەهێن موفتی لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەلایەتی فیسبووك ئاشكرای كردووە كە:” كۆماری ئیسلامی ئێران، نێزیك بە( ٦۰۰۰ ) ئەندامی نوێی هێناوەتە ریزی ئیتڵاعاتەوە، كە بە پارە كڕدراون، ئەم ئەندامانە، بەشێكی بەرچاوییان لە نێو باشوور و،بەشەكەی دیش هاونیشتیمانییانی رۆژهەڵاتی كوردستانن. ئامادەكراون، بۆ خۆپێشاندانی فراوان، كە دەستپێكەكەی لە گەرمیان و سلێمانی دەبێت، تەنانەت بەشێكی زۆری ئەم ئەندامانە چەكییان پێدراوەو بەرنامە رێژییان بۆ كراوە كە لەكاتی خۆپێشانداندا گێرە شێوێنی بێننە ئاراوەو پەلاماری دام و دەزگاكانی میریی و حیزبی بدەن و دەسترێژی بكەن، خەڵكی بكوژرێت، گرنگ ئاژاوەی گەورە چێبێت.
زانیاریەكانی ئەم رۆژنامەنووسە دوای ئەوە ئاشكرا كراوە كە گرووپێك لە بەناو چاڵاكوانان لە سنوری سەوزونیلی بانگەشەی سازدانی خۆپیشاندان دەكەن لە هەولێری پایتەخت و لەبەردەم بارەگەی سەرەكی نەتەوە یەكگرتووەكان.