گرووپی خیانەتكاری یەكێتی 2 پێشمەرگەی كۆمەلەی شۆڕشگێر دەستگیر دەكات و رادەستی حەشدی شەعبی دەكات
دوای ئەوەی بە هاوكاری گرووپی خیانەتكاری یەكێتی حەشدی شەعبی و سوپای پاسداران كەركووك و بەشێك لە خاكی كوردستانیان داگیركرد, لە ئێستادا دۆخێكی سەربازی توند لە كەركووك ناوچە داگیركراوەكان بەڕێوە دەچێت بە تایبەت دژ بە كورد.
بە پێی زانیاریەكانی (خواكوڕك) سێ رۆژ لە مەوبەر دوو پێشمەرگەی كۆمەڵەی شۆِرشگێری كوردستان, دوای تێپەڕكردنی بازگەی ئاسایشی یەكێتی لە نزیك كەركووك لە لایەن گرووپێكی دژە تیرۆری یەكێتی دەستگیر دەكرێن بە تۆمەتی كۆكردنەوەی زانیاری دژ بە حەشدی شەعبی رادەستی حەشدی شەعبی دەكرێن.
خالد كاكە ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی كۆمەڵەی شۆڕشگێری كوردستان لە بارەی دەستگیر كردنی ئەو دوو پێشمەرگەیەیی حزبەكەی رایگەیاند:” دوو پێشمەرگەی ئێمە بە هەلە چوونەتە نزیك كەركووك دوای دەستگیر كردنی تا ئێستا هیچ زانیاریەكیان لە بارەوە ئاشكرا نەكراوە نازانین بۆ كوێ براون.
ئەو ئەندامەی كۆمیتەی ناوەندی كۆمەڵەی شۆڕشگێری كوردستان گوتیشی:” لەسەر ئاستی باڵا پەیوەندیمان بە هێزە عێراقیەكانەوە كردووە بۆ ئازادكردنی ئەو پێشمەرگانە بەڵام تا ئێستا وەڵامیان نەداوینەتەوە.