دوای بڕیاری پاشەكشەی سوپای رووسیا لە سوریا, ئەمەریكا هەڵوێستی خۆی ئاشكرا كرد
دوای ئەوەی ئەمڕۆ ڤلادیمێر پوتن بڕیاری كشانەوەی سەرجەم هێزەكانی وڵاتەكەی دەركرد لە سوریا, ئەم بڕیارە لە ناكاوەی سەرۆكی روسیا كاردانەوەی گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا, كە وا چاوەڕوان دەكرا ئەمریكا زوو هەڵوێستی خۆی لە بارەی بڕیارەكە ئاشكرا یكات.
ئیریك باهون گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمەریكا رایگەیاند، بڕیاری ڤلادیمێر پۆتن سەرۆكی رووسیا بۆ دەستپێكردنی كشانەوەی هێزەكانی لە سووریا هیچ كاریگەری لەسەر كارەكانی ئەمەریكا لەو وڵاتە نابێت.
باهۆن گوتی “كشانەوەی هێزەكانی رووسیا لە سووریا لە ئەولەویاتی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لە سووریا كەم ناكاتەوە و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆكایەتی ویلایەتە یەكگرتووەكان لەسەر چالاكیەكانی لە سووریا بەردەوام دەبێت”.
ئەم لێدوانەی بنتاگۆنیش یەكەم لێدوانی ئەمەریكایە، دوای ئەوەی رۆژی 11ی كانونی یەكەمی 2017 ڤلادیمێر پۆتن سەرۆكی رووسیا لە بنگەی سەربازی حمێمیم لە سووریا رایگەیاند، وڵاتەكەی دەست بە كشاندنەوەی هێزەكانی لە سووریا دەكات. هەروەها پۆتن جەختی كردەوە، ئەركی هێزەكانی وڵاتەكەی بۆ لەناوبردنی تیرۆر لە سووریا تەواو بووە و توانیویانە لە سەقامگیركردنی سووریادا سەركەوتوو بن.
ئەمەش لەكاتێكدایە، بەر لەچەند رۆژێك ڤلادیمێر پۆتن سەرۆكی رووسیا گوتبووی، مانەوەی هێزی هاوپەیمانان بە سەرۆكایەتی ئەمەریكا لە سووریا جێگای گومانە.