توركیا داوای گفتو گۆی نێوان هەولێر و بەغدا دەكات

 

دوای ئەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئامادە باشی خۆی بۆ دەر بڕیی بۆ دەست پێكردنی گفتوگۆ لە گەڵ حكومەتی عێراق بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەولێرو بەغدا بە پێی دەستور تا ئێستا حكومەتی عێراق پاساو بۆ دەست پێكردنەوەی گفتوگۆ دەهێنێتەوە, سەرۆك وەزیرانی توركیا رایدەگەیەنێت پێویستە بە پێی دەستور گفتوگۆ دەست پێ بكەنەوە.

لە كۆبوونەوەی پەرلەمانی توركیادا كە پرسی بودجەی 2018ی تێدا تاوتوێكرا، سەرۆكوەزیران بینالی یڵدرم لەبارەی گشتپرسیی سەربەخۆیی باشووری كوردستان قسەی كرد و باسی لە چەند پرسێكی پەیوەست بە كوردستان و عێراق كرد.

یڵدرم گوتی “ئارامی و سەقامگیریی عێراقی دراوسێ بۆ ئێمە شتێكی دەستلێهەڵنەگیراوە. لەم تێگەیشتنەوە لەماوەی رابردوودا كە ئیدارەی كوردی باكووری عێراق بە ئەنجامدانی گشتپرسییەكی نامەشروع یەكێتیی سیاسی و یەكپارچەیی عێراقی كردە ئامانج، ئەو كاتە ئێمە لایەنگیریی حكومەتی عێراقمان كرد”.

سەرۆكوەزیرانی توركیا پاڵپشتیی لە بڕیاری دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق لەبارەی گشتپرسی دەكات و دەڵێت “ئەو دادگایە هەڵوێستی توركیای بە حەق زانیوە. لەگەڵ ئەوانەشدا برا كوردەكانمان نەكردە ئامانج و خزمەتگوزارییەكانمان بۆ ئەوان كراوە بوون”.

بینالی یڵدرم جەختیكردەوە و بە پێویستی زانی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا لە چوارچێوەی دەستووردا چارەسەر بكرێن.

لەبارەی خاڵە سنوورییەكان، بینالی یڵدرم رایگەیاند، لە چەند رۆژی داهاتوودا بە مەبەستی كۆنترۆڵكردنی خاڵی سنووری لەلایەن حكومەتی ناوەندیی عێراقەوە، لە دیلۆك كۆدەبنەوە

Back to top button