“بەرهەم ساڵح كەناڵی رێگای حزبی شیوعی دەكڕێتەوە”
دوای ئەوەی كەناڵی رێگای سەر بە حزبی شیوعی كوردستان رایگەیاند بە هۆی خراپی دۆخی ئابووری لە سەرتای ساڵی 2018 كە ناڵەكە دادەخرێت, رۆژنامەی ژیانی نزیك لە لاهور شێخ جەنگی،ئاشكرای دەكات كە بەرهەم ساڵح بەنیازە كەناڵی رێگای حزبی شیوعی كوردستان بكڕێتەوە.
رۆژنامەكە لە زاری سەرچاوەیەكەك لە قەوارەكەی بەرهەم ساڵحەوە كە ناوی نەهیناوە بڵاویكردووەتەوە “كەسێك كە ناوەكەی لای رۆژنامەكە پارێزراوە، بە نوێنەرایەتی بەرهەم ساڵح سەردانی كەناڵی رێگای كردووەو تەماشای كەلوپەلەكانی كردووە بۆ ئەوەی بۆ قەوارە نوێیەكەی بەرهەم ساڵحی بكڕنەوە”.
پاش ئەوەی رۆژی 16/9/2017 بەرهەم ساڵح لە رێگەی كەریم بەحری، نوێنەری یاسایی قەوارەی هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: “بەرهەم ساڵح جێگری دووەمی سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان قەوارەیەكی نوێی بەناوی (هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری) تۆماركردووە، بەڵام بەهۆی ئەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمان دواخرا و كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی كوردستانیش بڕیاری پەسەندكردنی ناو و ژمارەی پێدراوی قەوارە سیاسییەكانی هەڵوەشاندەوە كە لە كۆمیسیۆنەوە بۆ هەڵبژاردن پێیاندرابوو.
بەڵام بەرهەم ساڵح سوورە لەسەر ئەوەی كە لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان بە قەوارەیەكی تایبەتەوە بەشداریی بكات. بەڵام ئەو قەوارە نوێیە تا ئێستا تەنها لە رێگەی میدیاكانی دیكە و سۆشیال میدیاكانەوە كاری لەسەر ناساندنی خۆی دەكرد و هیچ میدیایەكی فەرمی و دیاریكراویان بە ئاشكرا نەبووە.
بەگوێرەی زانیارییەكانی هەندێن ئەحمەد، بەرپرسی مەكتەبی راگەیاندنی حزبی شیوعی كوردستان كە بە رۆژنامەكەی داوە، دۆخی خراپی داراییان وایكردووە هێشتا بەردەوامن لەسەر ئەو ئاراستەیەی كە كەناڵەكە دابخەن و وەك خۆیان دەڵێن، باری دارایی حزبەكە توانای بەردەوامیدان بە بەڕێوەبردنی كەناڵەكەی نییە و بیرۆكەیەكیش هەیە بۆ ئەوەی كەلوپەلەكانی كەناڵەكە لەلایەن لیژنەیەكی داراییەوە بفرۆشرێت بۆ ئەوەی چارەسەرێكی بۆ دبدۆزرێتەوەو لەكار نەكەون