UN: منداڵانی ئاواره له جیهاندا گه‌یشتۆته 50 ملیۆن
خواكوڕك
سندووقی کاروباری منداڵانی سەر بە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان كه‌ناسراوه‌به (یوونیسێف) راپۆرتێكی له باره‌ی ره‌وشی منداڵانه ئاواره‌كانی جیهان بڵاوكردۆته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت نزیكه‌ی 50 ملیۆن مناڵی ئاواره له‌سه‌رانسه‌ری جیهان هه‌یه.
به‌پێی راپۆرته‌كه‌ی ئه‌و رێكخراوه جیهانیه، منداڵانی ئاوارەی جەنگ و توندی و تیژی کە ١٧ملیۆن کەسیان لە وڵاتی خۆیاندا بەدوای پەناگەیەکدا دەگەڕێن، ١١ ملیۆن کەسیشیان لەدەرەوەی وڵاتەکانیان ئاوارەن. هه‌روه‌ها ٢٢ ملیۆن منداڵی دیکەش ئەو کچ و کوڕانەن کە بە هۆی هەژاری و زیادبوونی تاوان و هەلومەرجی هەرێمی شوێنی ژیانی خۆیان جێهێشتووە.
له راپۆرتی رێكخراوه‌كه هاتووه به پێی پۆلینی دانیشتوانی سه‌رزه‌وی، گرووپی ته‌مه‌ن ژێر ١٨ساڵی، تەنیا یەک لەسەر سێی دانیشتووانی جیهان پێکدەهێنێت. رێکخراوی یوونیسێف رایگەیاندووە، ئەو منداڵانەی بە تەنیا کۆچیان کردووە، بەتایبەت بەرەوڕووی ئەم مەترسییەنکە لەلایەن کەسانی دیکەوە بە نابەجێ کەڵکیان لێوەربگیرێت.