شێخ جەعفەر ئەوەی حەشد لە خورماتوو بە كوردی كرد داعش نەیكردووە
دوایئەوەی حەشدی شەعبی پرۆسەی بە عەرەبكردن و بەشیعەكردنی خورماتوو گوندەكانی دەورو بەری دەست پێكرد, خەلكی كوردی ناوچەكە بەزۆری شاربەدەر كران, ماڵیان سوتێنراو خاتووەكانیان تەقێنرایەوە, فەرماندەیەكی پێشمەرگەش دەلێت ئەوەی حەشد كردی داعش نەیكردووە لە خورماتوو.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا, فەرماندەی یەكەی 70ی پێشمەرگە رایگەیاندووە:” لە ناوچە كوردستانیە داگیر كراوەكان بە تایبەت لە خورماتوو ئەوەی حەشد بە كوردی كردی كرد داعش نەیكردووە, دوای رووداوەكان هەق وابوو عەبادی سەری خۆی هەڵبگرتبا چونكە شەرمەزاریە بۆ حكومەتەكەی, وە عەبادی بوكەلەیەكە بەدەست ئەم و ئەوەوە.
لە بارەی راگەیاندنی كۆتاهاتنی داعش لە لایەن حكومەتی عێراق, ئەو فەرماندەیەی پێشمەرگە گوتی:” داعش كۆتای نەهاتووە راستە بە فەرمی هیچ شارێكیان بەدەستەوە نیە بەڵام هێشتان لە عێراق ماون.
لە بارەی رۆڵی پێشمەرگە, ئەو فەرمانەدەیەیی پێشمەرگە دەلێت ئەگەر پێشمەرگە نەبوایە هێزە عێراقیەكان نەیان دەتوانی موسڵ كۆنتڕۆڵ بكەنەوە