لەتوركیا سوپا سالاری ئەمریكا، توركیا و عێراق كۆدەبنەوە
دوای ئەوەی رووسیا بڕیاری كشانەوەی سەربازی لە سوریا دەكرد, قۆناغێكی نوێی سەربازی لە عێراق دروست بوو بۆ جاری دووەمە سوپا سالاری عێراق و توركیا كۆدەبنەوە, لە كۆبوونەوەی داهاتوو وا بڕیارە سوپا سالاری ئەمریكا بەشداری كۆبوونەوەكە بكات
سەرۆكایەتیی سوپاسالاری توركیا رایگەیاند، بڕیارە رۆژی پێنجشەممە 14-12-2017 شاندێك لە ئەفسەر و بەرپرسانی سەربازیی ئەمریكا سەردانی توركیا بكەن، بە مەبەستی ئەنجامدانی كۆبوونەوەی سێقۆڵی لەگەڵ شاندی سەربازیی توركیا و عێراق.
شاندە ئەمریكییەكە بەشداری لە كۆبوونەوەیەكی سێقۆڵی دەكەن كە خوڵوسی ئەكار، سوپاسالاری توركیا میوانداری دەكات و عوسمان غەنیمی، سوپاسالاری عێراقیش بەشداری دەكات.
بەپێی راگەیێندراوی سەرۆكایەتیی سوپاسالاری توركیا، لە كۆبوونەوەكەدا بابەتی كۆنتۆڵكردنی ئاسایشی ناوچەكە دەخرێتە بەرباس.
توركیا لەماوەی رابردوودا پێداگریی خۆی لە پرسی پاراستنی سنوورەكانی نیشانداوە. هەروەها ئاماژە بە بوونی هەڕەشە لە ناوچە سنوورییەكانەوە بۆ خاكی وڵاتەكەی دەكات.
ئەمڕۆش بینالی یڵدرم، سەرۆكوەزیرانی توركیا رایگەیاند، لە چەند رۆژی داهاتوودا بە مەبەستی كۆنترۆڵكردنی خاڵی سنووری لەلایەن حكومەتی ناوەندیی عێراقەوە، لە دیلۆك كۆدەبنەوە.