محه‌مه‌د صڵاح بوو به‌ باشترین یاریزانی كیشوه‌ری ئه‌فریقیا

یاریزان نێو ده‌وڵه‌تى میسرى و یانه‌ى لیڤه‌رپولی ئینگلیزی (محمد صڵاح) توانى خه‌ڵاتى باشترین یاریزانى كیشوه‌رى ئه‌فه‌ریقیا به‌ده‌ست بهێنێت ، دواى ئه‌وه‌ى له‌لایه‌ن كه‌ناڵى (BBC)ده‌ست نیشان كرا.”

له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ یاریزانی یانه‌ی لیڤه‌رپول “محه‌مه‌د صڵاح” دڵخۆشى خۆى ده‌ربرى به‌بردنه‌وه‌ى نازناوى (BBC) وه‌ك باشترین یاریزانى كیشوه‌رى ره‌ش و له‌ لێدوانێكیدا ئاشكراى كرد هه‌ست به‌دڵخۆشیه‌كى زۆر ده‌كات، و ده‌شمه‌وێت سوپاسى سه‌رجه‌م هاورێكانى تیپه‌كه‌م بكه‌م بۆبه‌ده‌ست هێنانى ئه‌م خه‌ڵاته‌ ، یارمه‌تیدانى هاورێكانم هۆكار بوه‌ بۆبردنه‌وه‌ى ئه‌م نازناوه‌و دڵخۆشم به‌كار كردنم له‌گه‌ڵ لیڤه‌رپول.

له‌ كۆتایى لێدوانه‌كه‌ى یاریزانه‌ میسریه‌كه‌ گوتی” له‌و كاته‌ى وه‌ك یاریزانى پیشگه‌ر میسرم جێهێشتووه‌ پاڵنه‌رى گه‌وره‌ هه‌یه‌ بۆئه‌وه‌ى نازناوه‌ك به‌ده‌ست بهێنم.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه‌”  له‌ وه‌رزى ئه‌م ساڵى خولى پریمه‌رلیگ صڵاح ئاستێكى به‌رز پێشكه‌ش ده‌كات و پێشگه‌ى گۆلكارانى خوله‌كه‌ى گرتوه‌ به‌تۆمار كردنى (13)گۆل.

Back to top button