له پیشابور نه‌وتی زیاتر دۆزرایه‌وه له لایه‌ن كۆمپانیایی (D.N.O)
كۆمپانیای (D.N.O)، نه‌رویجی له باره‌ی زیاد بوونی رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی پیشابورهوه رایگه‌یاند.” به‌رهه‌می كێڵگه‌ی نه‌وتی پێشاپور بۆ سێ ئه‌وه‌نده زیاد ده‌كات و رۆژانه 15 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌م ده‌هێنێت.
كۆمپانیای (D.N.O) نه‌رویجی، له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكردەوە.” سێیه‌م بیری نه‌وتییان له پێشابوور به سه‌ركه‌وتوویی تاقیكردووەتەوە و به‌وه‌ش به‌رهه‌می نه‌وتی ئه‌و كێڵگهیە بۆ سێ ئه‌وه‌نده‌ی ئاستی ئێستا به‌رز ده‌كرێته‌وه و ده‌بێته 15 ھەزار به‌رمیلی رۆژانه.
كۆمپانیای (D.N.O) باسی له‌وه‌شكردووه” كه ئێستا كار له سه‌ر 10 بلۆكی نه‌وتی و یه‌ك بلوكی گازی ده‌كه‌ن، به‌و ئامانجه‌ی له نزیكترین كاتدا به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له پێنج بلوكدا ده‌ست پێ بكه‌ن.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه” له مانگی ئایاری رابردوودا تا ئێستا ئه‌وه دووهه‌مین بیری نه‌وتییه كه كۆمپانیای (D.N.O) به سه‌ركه‌وتوویی له پیشابوور كاری لەسەر بكات، رێژه‌ی نه‌وته‌كه‌ش رۆژانه به‌رزده‌بێته‌وه.