ئهڵمانیا بڕیاری مانهوهی هێزهكانی له كوردستان دا
حكومەتی ئەڵمانیا له بهیاننامهیهكدا سهبارهت به مانهوهی هێزهكانی ووڵاتهكهی له كوردستان رایدهگهێنێت” لەگەڵ ئەوەی تاكو بەغدا سەركەوتنی كۆتایی بەسەر گروپە چەكدارەكانی داعش راگەیاند، بەڵام سەركەوتنی كۆتایی هێشتا ماویەتی.”
وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا بەیاننامەیەكی بڵاوكردۆتەوەو رایگەیاندووە.ن لەگەڵ ئەوەی داعش لەناوچەكە شكستی هێناوە، بەڵام تاكو ئێستا مەترسی لەسەر ناوچەكە هەیە، لە عێراقیش بەتەواوەی ناوچەیەكیان لەژێر كۆنترۆڵ نەماوە، بەڵام لەڕێگەی پەلاماری گروپە چەكدارەكانیان ناوە ناوە پەلامار ئەنجام دەدەن.
(راینەر برۆیل) گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا ئهوهشی دووپاتكردۆتهوه” بەرلین پێی وایە حكومەتی وڵاتەكەی دەبێت جارێ هێزەكانیان مەشق و راهێنان بە هێزەكان بكەن، ئەوەش لەكاتێكدایە كە ئەڵمانیا (140) سەربازی لە هەرێمی كوردستان هەیەو مەشق و راهێنان بە هێزەكانی پێشمەرگە دەكەن.