پۆلیسی هه‌ولێر راستی رووداوه‌ ناخۆشه‌كه‌ی دوێنێی شاری هه‌ولێر بڵاوده‌كاته‌وه‌

بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی هەولێر له‌ باره‌ی رووداوه‌ ناخۆشه‌كه‌ی دوێنێی شاری هه‌ولێر ڕایدەگەیەنێت.” دوانيوەڕۆی دوێنێ لەیەكێك لەگەرەكەكانی شاری هەولێر پۆلیس ئاگاداركرانەوە بەبوونی ڕووداوێكی نەخوازراو و برایەك بە قەزاوقەدەر خوشكەكەی خۆی دەكوژێت.”

 

بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لەڕاگەیەندراوێكدا كەوێنەیەكی بۆ (خواكوڕك) نێردراوه‌ و تێیدا هاتووه‌”  كە دوانيوەڕۆی دوێنێ دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ شوێنی ڕووداوێك دەركەوت كەوا برایەك لەكاتی خاوێن كردنەوەی چەكەكەی گولەیەك دەردەچێت و بەر خوشكەكەی دەكەوێت بەناوی (ف)، تەمەن ۱٦ ساڵ و بەو هۆیەوە گیان لەدەست دەدات.

هەروەها بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ئەوەشی باسكردووه‌.” لەكاتی ڕوداوەكەدا برایەكەی ڕادەكات بەڵام نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی بەشی كوشتن توانیان برایەكەی دەستگیر بكەن و دۆسیەی لێكۆڵینەوە كرایەوە بۆ ئەم رووداوە لەلایەن پۆلیس .

Back to top button