به‌م چوار رێگایه‌ لاوان ده‌توانن به‌ ئاسانترین شیوه‌ كێشیان دابه‌زێنن

تا لاويت و تواناى ئه‌وه‌ت هه‌یه‌ له‌ كێشی خۆت دابه‌زینی و هه‌ست به‌وه‌ ده‌كه‌یت  كه‌ كێشت بێزاری كردووی ئه‌وا پێویسته‌ كارێك بكه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی له‌و حاڵه‌ رزگارببی پێویسته‌ ئه‌م كاره‌ ئه‌نجامبده‌ی.”

پەیڕەوکردنی بەرنامەیەکی خۆراکی ھاوسەنگ و ئەنجامدانی ڕاھێنانی وەرزشی بەشێوەیەکی دروست، ڕێگەیەکە بۆ کەم کردنەوەی کێش، بەڵام ھەندێک کەس ئەم ڕێگەیە بە زەحمەتی دەزانن، بۆیە پێویستییان بە ڕێنمایی دیکەیە.
بۆ ئەم مەبەستە ماڵپەڕی “سەحەتی” چوار ڕێگەی باسكردووه‌ كه‌ پێویست و گرنگن بۆ ئه‌وه‌ی كێشی له‌ش دابه‌زێندرێت كه‌ بریتین له‌:-

*خواردنی بنێشت بە تامی پونگ: گەنجان ئارەزووی بەجوینی بنێشت دەکەن، لە ڕاستیدا یارمەتی کەم کردنەوەی کالۆری دەدات، بەڵام زیاتر وا دەکات ھەست بە برسیەتی دەکەن، بۆیە وا باشترە بیگۆڕن بۆ بنێشتی بە تامی پونگ “نەعناع”.

*خواردنەوەی بڕێکی زۆر لە گیراوەکان: بڕی خواردنەوەی گیراوە میوە دەستکردەکان و گازییەکان زۆر کەم بکەنەوە، لە بری ئەوە ئاو و گیراوەی میوە سروشتییەکان بخۆنەوە، وا باشترە ڕۆژانە سێ لیتر لە گیراوەکان بخۆنەوە.

*ھیچ شتێک مەخۆن لە دوای کاتژمێر ھەشتی ئێوارە: بەردەوام گەنجان ئارەزووی خواردنی نا تەندروست دەکەن، بە تایبەتی لەکاتی شەواندا، خواردنی ژەمەکان لە دوای ھەشتی ئێوارە دەبێتە ھۆی زیادبوونی کێش، بۆیە دەکرێت لە کاتی شەوان چای لەگەڵ کوپێک ماست بخۆن.

*واز لە ژەمەکان مەھێنە: فەرامۆش کردنی ژەمەکانی نانخواردن کاردانەوەیەکی پێچەوانەی ھەیە لەسەر کەم کردنەوەی کێش، بەشێوەیەکی گشتی گەنجان پێویستیان بە پێنج ژەم نانخواردن ھەیە، تاکو ڕێژەی شەکری خوێن ھاوسەنگ بکەن، بە تایبەتیش ژەمی بەیانیان گرنگی ھەیە بۆ وەرگرتنی کالۆرییەکی کەم.

Back to top button