له‌كه‌ركووك میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی هێرشیان كرده سه‌ر به‌رپرسێكی باڵا یه‌كێتی
ئه‌مرۆ سه‌ر له به‌یانی 12ی 12ی 2017، هێزێكی میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی له‌شاری كه‌ركووك هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر سه‌ر به‌رپرسێكی باڵا یه‌كێتی و چه‌كی ده‌كه‌ن و ده‌مانچه و كلاشینكۆفه‌كه‌ی لێده‌به‌ن”.
به‌گویره‌ی چه‌ند سه‌رچاوه‌یی زانیاری سه‌ر له به‌یانی ئه‌مرۆ له شاری كه‌ركووك، هێزێكی میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی 2ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ” یاسین عیزه‌دین” ده‌ست به‌سه‌ری ده‌كه‌ن”.
سه‌رچاوه‌ی زانیاریه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن پاش ده‌ست به‌سه‌ر كردنی یاسین عیزه‌دین، ناوبراو چه‌ك ده‌كه‌ن و ده‌مانجه و كلاشینكۆفه‌كه‌ی لێده‌ستێنن ئه‌مه چه‌ندین جاره میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر به‌رپرسانی یه‌كێتی له‌و شاره”.
پاش ئه‌نجامدانی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و راده‌ست كردنی كه‌ركووك به میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی و سوپای پاسدارانی ئێرانی و حزبڵا لوبنانی، واتا رۆژی 18ی ئۆكتۆبه‌رو هه‌ریه‌كه له جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی، كۆسره‌ت ره‌سوڵ و مه‌لا به‌ختیار به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی، دانیان به‌وه دانا كه له‌ناو یه‌كێتی خیانه‌ت كراوه، ئۆباڵی خیانه‌ته‌كه‌شیان خسته پاڵ گروپێك له‌ناو یه‌كێتی و به كاڵفامه‌كانی نێو یه‌كێتی ناویان بردن، به‌ڵام هه‌ر پاش ئه‌و رۆژه‌وه، كۆمه‌ڵی ئیسلامی و گۆڕان و باڵی كاڵفامه‌كان و به‌رهه‌م ساڵح هه‌وڵیانداوه، دیمه‌نی گریانی پێشمه‌رگه له خیانه‌تی كه‌ركووك بگۆڕن بۆ بابه‌تی ریفراندۆم و له‌وێشه‌وه‌ی به‌ناوی شكه‌سته‌وه، حكومه‌تی رزگاری نیشتمانی دامه‌زرێنن”.