بۆیه‌كه‌م جار خواكوڕك هۆكاری بێده‌نگ بوونی گۆڕان له‌به‌رامبه‌ر خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و نه‌وتی كه‌ركووك ئاشكرا ده‌كات

هه‌ر له‌و كاته‌ی نه‌وتی بای حه‌سه‌ن و هاڤانه‌، كه‌وته‌ به‌رده‌ستی هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان گۆڕان له‌ میدیاكانی دا به‌رده‌وام  ره‌خنه‌ی تووندی له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتیه‌كان ده‌گرد، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی له‌سه‌ر ئاستی زۆنی سه‌وز به‌رده‌وام پارتی تۆمه‌تبار ده‌كرا به‌ دزینی نه‌وت, ئه‌مه‌ له‌كاتێكدا بوو، كه‌ له‌ نه‌وتی هاڤانه‌ و بای حه‌سه‌ن، 10 ملیۆن دۆلار پترۆدۆلار ده‌درا به‌ شاری كه‌ركووك، جگه‌ له‌وه‌ش پاره‌ی ئه‌و كێلگه‌ نه‌وتیانه‌ی كه‌ركووك رۆڵكی گرینگی له‌ پێدانی مووچه‌ فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان هه‌بوو كه‌ له‌ئێستادا له‌به‌رده‌ستی عێراقه‌ كێشه‌ی گه‌وره‌ی بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دروست كردووه‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی 10 ملیۆن دۆلاری پترۆدۆلار بۆ كه‌ركووك نه‌ماوه‌”.

به‌گوێره‌ی به‌ڵگه‌ نامه‌یه‌ك كه‌ خواكوڕك ( 1ی 9ی 2016 كاتژمێر 5:44ی ئێواره‌) بڵاوی كردۆته‌وه‌، له‌سه‌ر رێكه‌وتنێك له‌نێوان ( نه‌وشێروان مسته‌فا و هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و نوری مالیكی) له‌باره‌ی رێكه‌وتن له‌سه‌ر نه‌وتی كه‌ركووك، كه‌ ئه‌و رێكه‌وتنه‌، بۆ دابه‌شكاری نه‌وت به‌سه‌ر ئه‌و سێ لایه‌نه‌ له‌وكاته‌ دا فه‌شه‌ڵی هێنا، كه‌ رۆژی 22/8/2016 به‌ژماره‌ ع/ 96/ 60781 نوسراوێك لەلایان كۆمپانیای نه‌وتی باكوور كه‌ (سەفا عەبدولرحمان ئەحمەد) یاریدەدەری بەرێوەبەری گشتی واژۆ كراوە و بەرزكراوەتەوە بۆ وەزارەتی نەوتی عێراقی به‌ڵام ئه‌م رێكه‌وتنه‌ جێبه‌جێ نه‌كرا، هه‌ر رۆژی 19ی 8ی 2016 هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، نامه‌یه‌كی بۆ عه‌بادی نارد، له‌و نامه‌یه‌دا كه‌ له‌ پێگه‌ی فه‌رمی حزبه‌كه‌ی بڵاو كرایه‌وه‌، هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د بۆ عه‌بادی ده‌لێـ” بریاری هه‌نارده‌كردنی 100 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی كه‌ركوك له‌ ڕێگه‌ی بۆرییه‌كانی نه‌وتی هه‌رێمی كردستان به‌ نادادپه‌روه‌رانه‌ ده‌زانێت و داوای راگرتنی ئه‌و بڕیاره‌ ده‌كات و ماوه‌ی “5” رۆژ ده‌خاته‌ به‌رده‌م سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك نوسیوویه‌تی ئه‌گینا په‌نا ده‌به‌ینه‌ به‌ر ئه‌و هۆكارانه‌ی له‌ به‌رده‌ستماندایه‌ بۆ ڕاگرتنی ناردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی نه‌وت له‌ ڕێگه‌ی هه‌رێمه‌وه و به‌ قسه‌ی ئه‌و له‌ ژێر فشارێكی جه‌ماوه‌ریدان له‌ هه‌رێمی كوردستان”.

پاش شكه‌ستی رێكه‌وتن نامه‌كه‌ و هه‌وڵه‌كانی هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د بۆ وه‌ستاندنی نه‌وتی كه‌ركووك، وه‌ك له‌ رێكه‌وتنه‌كه‌ی ساڵی 2016 دا كرابوو، نه‌توانرا جێبه‌جێ بكرێت، تا رۆژی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و فرۆشتنی كه‌ركووك له‌لایان بافل و لاهور ئاراس و چه‌ند ئه‌ندامێكی تری سه‌ركردایه‌تی كه‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ و مه‌لا به‌ختیار به‌ كالفام ناوی برد، له‌ ئێستا به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی به‌رده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه‌، بافل تاڵه‌بانی بڕی 15 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هه‌ردوو كوره‌كه‌ی نه‌وشێروان مسته‌فا كه‌ پاڵاوگه‌ی كات دۆكات، پێشتر هی گۆڕان بوو، له‌ئێستادا به‌هاوبه‌شی له‌نێوان بافل و چیا و نما دا به‌رێوه‌ ده‌چێت ئه‌و 15 هه‌زار به‌رمیل نه‌وته‌ ده‌فرۆشرێت و پێشتر خاوه‌نه‌كه‌ی پاڵاوگه‌ی كات ” دۆكان” له‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌و پاڵاوگه‌یه‌ ده‌ركراوه‌ پێی گوتراوه‌ نه‌گه‌رێته‌وه‌، بۆ ئێره‌”.

هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی به‌رده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه‌، كوره‌كانی نه‌وشێروان مسته‌فا له‌ نه‌وتی عه‌جیل و عه‌لاس به‌شێكیان هه‌یه‌، له‌ رێكه‌وتنی لاهور جه‌نگی و عه‌سائیب ئه‌هلی حه‌ق، له‌سه‌ر ئه‌و كێلگه‌ نه‌وتیانه‌، كه‌ له‌ ئێران ده‌فرۆشرێـت، واتا له‌به‌شی لاهور جه‌نگی دا كوره‌كانی نه‌وشێروان هاوبه‌شیان پێكراوه‌ له‌ ئێستادا له‌رێگا  كۆمپانیایه‌كی ئۆكرانی به‌ناوی لوجستیك ئه‌نه‌رجی ئه‌م نه‌وته‌ ده‌فرۆشن بۆ ئه‌وه‌ی رێكه‌وتنه‌كه‌ ئاشكرا نه‌بێت”.

 

324234242342424

بەڵگەنامەكە بەهەردوو زمان ، بەڵگە كوردیەكە تەرجەمە كراوە

Back to top button