دواین زانیاری له‌باره‌ی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی نێوان سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا و نێچیرڤان بارزانی
له پێگه‌ی فه‌رمی سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا له سه‌ر زاری گوته‌بێژی سه‌رۆكوه‌زیرانه‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه، كه ئه‌مرۆ سێشه‌ممه 12ی 12ی 2017 تیریزا مه‌ی، سه‌رۆكوه‌زیرانی بریتانیا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامداوه‌و جه‌ختی له‌سه‌ر پشتگیریی به‌رده‌وامی حكومه‌تی بریتانیا بۆ حكومه‌ت و خه‌ڵكی كوردستان له چوارچێوه‌ی عێراقدا كردووه‌ته‌وه بۆ به‌هێزكردنی دامه‌زراوه‌كانی كوردستان و خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی كوردستان، هانی ریفۆرمی سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی داوه”.
هه‌ر له په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنیه‌كه دا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه “له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا، سه‌رۆكوه‌زیرانی بریتانیا له‌باره‌ی ریفراندۆم جه‌ختی له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی به‌رده‌وامی بریتانیا له‌سه‌ر رێزگرتن له یه‌كپارچه‌یی و سه‌روه‌ریی خاكی عێراق كردهوهتهوه، هه‌روه‌ها تیرێزا مه‌ی خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕیوه كه نێچیرڤان بارزانی رێزی بریاری دادگای فیدراڵی عێراقی له‌باره‌ی یه‌كپارچه‌یی عێراق گرتووه.
گوته‌بێژه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه كه سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا به نێچیرڤان بارزانی گوتووه “بریتانیا له پێناو پاراستنی ناسنامه و مافه‌كانی گه‌لی كورد له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراقدا له هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێت و شه‌ریان بۆ ده‌كات، هه‌وه‌ها ده‌ڵێت: “له‌باره‌ی په‌یوه‌ندیییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هاوڕابووین له‌سه‌ر گرنگی دانووستان و رێككه‌وتن له‌باره‌ی پرسه فیدراڵییه‌كان وئیداره‌ی هاوبه‌ش له سنووره‌كان و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، بۆ فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی و به ئومێدی ئه‌وه بوون به‌م زووانه پێشكه‌وتن له‌و بوارنهدا به‌دیبێن”.
له كۆتایی په‌یوه‌ندیه‌كه دا له‌باره‌ی شه‌ڕی دژی تیرۆر هه‌ر دوولا له‌سه‌ر گرنگی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تێرۆر و هه‌ماهه‌نگیكردن بۆ پاراستنی هاووڵاتیانی كوردستان و بریتانیا كۆك بوون تا پارێزگاری‌یان لێبكرێت، سه‌رۆكوه‌زیرانی بریتانیا خۆشحاڵی خۆی ده‌ربریوه كه نێچیرڤان بارزانی له له‌نده‌ن ببینێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و پرسانه پێكه‌وه گفتوگۆ بكه‌ن”.