سوودێكی دیكه‌ی ڤیتامین D دۆزرایه‌وه‌

خواكوڕك

توێژینەوە نوێیەکان له‌باره‌ی ڤیتامین D ده‌ریده‌خه‌ن، كه‌ ئه‌م ڤیتامینه‌ رۆڵێکی کاریگەر دەبینێت لە رێگرتن لە تووشبوون بە نەخۆشی ڕەبۆ، و دابینکردنی بڕی پێویست لەو ڤیتامینە کاریگەرییەکانی ئەو نەخۆشییە کەم دەکاتەوە بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی لاوەکیی هەبێت.

توێژینەوه‌كه‌ ده‌ریخستووه‌ وەرگرتنی ڤیتیامین D و سەردانیکردنی نەخۆشخانە مەترسی بەتووشبوون بەنەخۆشی ڕەبۆ لە 6% بۆ 3% کەم دەکاتەوە. به‌ڵام هێشتا ئەوە ڕوون نییە ئەوە تەنها یارمەتی ئەو نەخۆشانە دەدات کە ئەو ڤیتامینەیان کەمە یاخود بۆ هەموو نەخۆشێکە، و رایدەگەیەنن کە لێکۆڵینەوەی زیاتر پێویستە بۆ ئەوەی رێنمایی فەرمیی بدەنە نەخۆشەکان.

ڤیتامین D

– بە ڤیتامینی “تیشکی خۆر” ناسراوە، لەهەندێک خواردندا هەیە و لەش لەڕێگەری بەرکەوتنی پێست بەتیشکی خۆر وەریدەگرێت.
– لەبەریتانیا لە پێنج هەرزەکار یەکێک‌و لە شەش منداڵ یەکێکیان کەمی ڤیتامین D ی هەیە.

– رێژەیەکی سنووردار لەو ڤیتامینە لە خواردنەکانی وەک ڕۆنی ماسی‌و هێلکە هەیە.
– زۆرینەی هاوڵاتیان بڕی پێویستی ڤیتامین D لە تیشکی خۆرەوە وەردەگرن.
– کەمیی ئەو ڤیتامینە دەبێتە هۆی لاوازی ئێسک و منداڵانیش تووشی ئێسکە نەرمە دەکات.
– ڤیتامین D بەرگریی لەش بەهێز دەکات‌و هەوکردن کەم دەکاتەوە.

Back to top button